riklam

په‌رله‌مان مه‌سروور بارزانی ڕاسپارد

کوردستان 11:36 AM - 2019-06-11
.

.

په‌رله‌مانی كوردستانی مه‌سروور مه‌سعود بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌ت ڕاسپارد بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 11-6-2019 په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ڕاسپاردنی كه‌سێك وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبۆوه‌ و له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران مه‌سروور مه‌سعود مسته‌فا بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌ستنیشان كرد.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ 97 په‌رله‌مانتار ئاماده‌بوون مه‌سرور مه‌سعود مسته‌فا بارزانی به‌ 87 ده‌نگ وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌ستنیشان كرا و په‌رله‌مانیش له‌دوای ده‌نگدانه‌كه‌ كۆتایی به‌ دانیشتنه‌كه‌ی هێنا.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket