riklam

په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌ستنیشان ده‌كات

کوردستان 09:59 AM - 2019-06-11
.

.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 11-6-2019 په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه‌و سه‌رۆكی حكومه‌تی حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستنیشان بكات.

له‌و باره‌یه‌وه‌ هاوڕێ مه‌لا ستار ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌و سه‌رۆكی حكومه‌تی حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستنیشان ده‌كات.

وتیشی: فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌كات و ئه‌و كاره‌ی فراكسیۆنه‌كه‌شمان هه‌نگاوێك ده‌بێت به‌ئاڕاسته‌ی ئاشته‌وایی زیاتر له‌هه‌رێمی كوردستان.

سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانیش له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (8)ی ئاسایی رۆژی سێشه‌مه‌ 2019/6/11 راگه‌یاندوه‌ كه‌ به‌پێی حوكمی بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (16) و برگه‌ی (سییه‌م) له‌ مادده‌ی (18) و مادده‌كانی (47، 48، 52، 55، 56، 57)، له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (8)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م له‌خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ سه‌عات(11)ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 11/6/2019 به‌م شێوه‌یه‌ بێت:

یه‌كه‌م: ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی بڕگه‌ (3) له‌ مادده‌ی (56)ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو.


PUKmedia ئا / دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket