riklam

چاوه‌ڕوانی سزادانی تیپی نیشتمانیی توركیا ده‌كرێت

جیهان 09:46 AM - 2019-06-11
.

.

له‌چوارچێوه‌ی پاڵاوتنه‌كانی تۆپیی پێی بۆ كاسی  ئه‌وروپا  كه‌ وابڕیاره‌ له‌ساڵی 2020 دا ئه‌نجامبدرێت ، دوێنێ  8/06//2019 ، تیپی نیشتمانی فه‌ره‌نسا گه‌یشته‌ توركیا  بۆ ئه‌نجامدانی به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌یه‌كی  تۆپیی پێ  له‌گه‌ڵ  هه‌ڵبژارده‌ی  توركیا.

هه‌ر له‌سه‌ره‌تایی  ده‌ستپێكردنی  یاریه‌كه‌  كه‌له‌ یاریگای  كۆنیا  له‌توركیا  به‌ڕێوه‌چوو به‌شێكی هه‌ره‌ زۆریی  هانده‌رانی تووركیا بوون و له‌كاتی  سروودی  نیشتمانی  فه‌ره‌نسا كه‌  به‌  ماخسه‌یێس  ناسراوه‌و  وه‌ك هه‌موو  وڵاتانی  دنیا و فه‌ره‌نساش  شانازیی  ده‌كات  به‌سروده‌كه‌یانه‌وه‌، له‌لایه‌ن  هانده‌رانی  تیپیی توركیاوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی  زۆر ناشرین و ناشارستیانه‌ و دوور له‌ ره‌وشتی  جوانی وه‌رزشیه‌وه‌  ، به‌ فیكه‌ لێدان و جوێن و  هاوار پیشوازیان  له‌سروودی  نیشتمانی  فه‌ره‌نسا كرد  به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ كه‌س نه‌یتوانی گوداری بكات، ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ش  به‌سه‌ركه‌وتنی  تیپی توركیا  كۆتایی هات به‌ 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ هیچ  بۆ فه‌ره‌نسا.

هه‌ر به‌ زوویی  ئه‌م  رووداوه‌  ره‌نگدانه‌وه‌ی خۆی  وه‌رگرت  له‌كۆشكی  له‌لیزێ و سه‌رۆك  ماكرۆن  نیگه‌ران بوو ، زۆر به‌توندی  ئیدانه‌ی  ئه‌و  هه‌ڵوێسته‌ی كردو راگه‌یاند، كه‌  گاڵته‌كردن و سووكایه‌تی كردن به‌سروودی ماخسه‌یێوه‌ واته‌ سروودی نیشتمانی  فه‌ره‌نسا به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك جێگای قوبوڵ كردن نیه‌، بۆیه‌ له‌رێگای كه‌ناڵه‌ دیپلۆماتیه‌كانی  خۆیانه‌وه‌ ناره‌زایی و ره‌خنه‌ی خۆی گه‌یانده‌  ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا فیكه‌لێدان و هاواركردن له‌ماخسه‌یێس پێچه‌وانه‌ی رێزگرتنه‌ له‌به‌رامبه‌ره‌كه‌ی  سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا  فیدراسیوونی فتبۆڵی فه‌ره‌نسای له‌م ره‌وشته‌ نابه‌جێیه‌ی هانده‌رانی توركیا ئاگاداركردۆته‌وه‌و له‌ئێستادا چاوه‌ڕوانی  سزادانی  تیپیی  نیشتمانی  توركیا ده‌كرێت  له‌لایه‌ن  فیدیراسیونی فتبۆڵی  جیهانی  رێكخراوه‌یی  بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی یاسای دسپلینی وه‌رزشه‌وه‌  تیپیی  تۆپیی پێی توركیا  سزابدرێت.

ئه‌م رووداوه‌ له‌لایه‌ن  ژماره‌یه‌كی زۆر له‌كه‌سایه‌تیی  سیاسی پارت و بزوتنه‌وه‌كانی  فه‌ره‌نساوه‌  ئیدانه‌ كرا.

PUKmedia حه‌مه‌ عوسمان/ فه‌ره‌نسا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket