riklam

ته‌ندروستی سلێمانی ئاماری رۆژانی جه‌ژنی راگه‌یاند

کوردستان 09:31 AM - 2019-06-11
.

.

له‌رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا 1735 كه‌س سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی-یان كردوه‌و   100 منداڵیش له‌دایكبوون.

به‌پێی ئاماره‌كانی ته‌ندروستی سلێمانی له‌ سێ رۆژی جه‌ژندا له‌ پارێزگای سلێمانی
1735 كه‌س سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی یان كردوه‌ و 141 نه‌خۆش له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ ماونه‌ته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی چاودێری كردن و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست.

هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كان له‌رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا له‌نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی 8 برینداری رووداوی هاتوچۆ و 14 حاڵه‌تی شه‌ڕ و پێكدادان و چه‌قۆو 5 حاڵه‌تی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ و 2 برینداری فیشه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و 20 برینداری رووداوی جیاجیا له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ تۆماركراوه‌ و هیچ حاڵه‌تێكی گیان له‌ده‌ستدان تۆمارنه‌كراوه‌.

 هه‌روه‌ها له‌نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبوونی سلێمانیش له‌ماوه‌ی رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا 100 منداڵ له‌نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبونی سلێمانی له‌دایكبوون، له‌یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن 29 منداڵ له‌دایكبوون و له‌دووه‌م رۆژ 36 منداڵ و كۆتا رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان 35 منداڵ له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ له‌دایكبوون، كه‌ 43 منداڵیان له‌ڕه‌گه‌زی نێر و 57 منداڵیان له‌ڕه‌گه‌زی مێ بوون.

هاوكات ئه‌و منداڵانه‌ 89 یان به‌شێوه‌ی سروشتی له‌دایكبوون و 11 منداڵیان به‌شێوه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری له‌دایكبوون و یه‌ك حاڵه‌تی له‌دایكبوونی دووانه‌ له‌دووه‌م رۆژی جه‌ژن تۆماركراوه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی

 

106201928600_m.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket