riklam

رۆژئاوا.. سه‌دان دۆنم زه‌وی سوتان

کوردستان 09:44 PM - 2019-06-10
.

.

له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی رۆژئاوای كوردستان ئاگر له‌زه‌وی و ده‌خڵودانی جوتیاران ده‌كه‌وێته‌وه‌و زیانی گه‌وره‌ی ماددی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.


شیمار حیمۆ چالاكوانی سیاسی له‌رۆژئاوای كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ناوچه‌كانی حه‌سه‌كه‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری جه‌زیره‌و كۆبانێ زه‌ویه‌كی زۆری ده‌خڵودان ئاگریان گرتووه‌.


وتیشی: زیاتر له‌ 10 هه‌زار دۆنم زه‌وی تاكو ئێستا زیانیان پێگه‌یه‌نراوه‌و به‌شێكی زه‌وی و ده‌خڵودانه‌كانی سنوری توركیا- رۆژئاوای كوردستانیش ئاگریان گرتووه‌.


رونیشكرده‌وه‌: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆر گیانه‌وه‌ر سوتاون و چه‌ند گوندێكیش له‌ژێر مه‌ترسیدابوون.


PUKmedia سامان یاروه‌یس


 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket