riklam

داوای به‌خشینی خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كان ده‌كرێت

کوردستان 09:38 PM - 2019-06-10
.

.

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌نوسراوێكدا داوا له‌پزیشكانی  سنوری گه‌رمیان ده‌كات كه‌ كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له‌ پشكنین ببه‌خشرێن.


ته‌ندروستی گه‌رمیان له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌:"ته‌ندروستی گه‌رمیان پێشنیازێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئاراسته‌ی پزیشكانی سنوری گه‌رمیان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ پاره‌ی پشكنین له‌ كلینكه‌ تایبه‌ته‌كانیان له‌ كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت خۆش بن".


رونیشكراوه‌ته‌وه‌:"ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌ نوسراوێكی فه‌رمی، داواكارییه‌كی ئاراسته‌ی ته‌ندروستی گه‌رمیان كردوه‌ بۆ به‌شدارییكردنی پزیشكانی له‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ خزمه‌تی كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، به‌وه‌ی له‌ نرخی پشكنینیان بۆ ئه‌م توێژه‌ خۆش بن له‌ كلینكه‌ تایبه‌ته‌كانیان".


لایخۆشیه‌وه‌ ته‌ندروستی گه‌رمیان داوا له‌ پزیشكان ده‌كات به‌ده‌م ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه‌ بێن بۆ خزمه‌تی ئه‌م توێژه‌ و ره‌چاوی بارودۆخی ژیانی خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كان بكه‌ن به‌ به‌خشینیان له‌ نرخی پشكنین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوا ده‌كات له‌رێگه‌ی ناوه‌نده‌ ته‌ندروستیه‌كانیانه‌وه‌ ناوه‌كانیان تۆماربكه‌ن و ئاراسته‌ی ته‌ندروستی گه‌رمیانی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بكرێت.


PUKmedia راگه‌یاندنی ته‌ندروستی گه‌رمیان 

 

62245465_1665301653594860_2751319942027542528_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket