riklam

ژمارەی ئەو منداڵانەی لەجەژندا لەدایكبوون

کوردستان 06:38 PM - 2019-06-10
.

.

تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە رۆژانی جەژندا 100 منداڵ لەدایكبوون و زۆرینەشیان لە رەگەزی مێ بوون، دەشڵێت: زۆرینەیان بەشێوەیە سروشتی لەدایكبوون و حاڵەتی دووانەشی تێدا بووە.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتوە، لەماوەی رۆژانی جەژنی رەمەزاندا 100 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵبونی سلێمانی لەدایك بوون، لەیەكەم رۆژی جەژندا 29 منداڵ لەدایك بوون و لەدووەم رۆژ 36 منداڵ و كۆتا رۆژی جەژنی رەمەزان 35 منداڵ لەو نەخۆشخانەیە لەدایكبوون.

بەپێی ئامارەكە ئەو منداڵانەی لەرۆژانی جەژنی رەمەزان لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی سلێمانی لەدایكبوون 43 منداڵیان لەڕەگەزی نێرو 57 منداڵیان لەڕەگەزی مێ بوون.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو منداڵانە 89 یان بەشێوەی سروشتی لەدایكبوون و 11 منداڵیشیان بەشێوەی نەشتەرگەری لەدایك بوون و یەك حاڵەتی لەدایك بوونی دووانە لەدووەم رۆژی جەژندا تۆماركراوە.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket