riklam

ته‌ئكید له‌پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق و توركیا كرایه‌وه‌

عیراق 06:35 PM - 2019-06-10
.

.

ئه‌مڕۆ 10-6-2019، د. به‌رھه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ شاری ھه‌ولێر پێشوازی له‌  مه‌ولود چاوش ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كرد، سه‌باره‌ت به‌ دوا پێشھاته‌ سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه‌ گفتوگۆكرا.

له‌ دیداره‌كه‌دا جه‌خت له‌ گرنگی ھاریكاری و دیالۆگی جددی كرایه‌وه‌ له‌ نێوان گشت لایه‌نه‌كان بۆ یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌ی گونجاو بۆ قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌كه‌و دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌زمانی ھه‌ڕه‌شه‌، له‌ پێناو سه‌قامگیری ئاسایش و خۆشگوزه‌رانی ئابوری له‌ ناوچه‌كه‌دا.

ھه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا باس له‌ به‌ھێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عیراق و توركیا كرا به‌ جۆرێك كه‌ خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ھاوبه‌شه‌كانی نێوان ھه‌ردوو وڵات بكات.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket