riklam

ئەمبوڵانسێك لەكاتی بەهاناوەچوونی نەخۆشێك وەرگەڕا

کوردستان 06:25 PM - 2019-06-10
.

.

لەئەنجامی پێكدادانی ئەمبوڵانسێك و ئۆتۆمبێلێكی دیكەدا شەش كەس بریندار بوون و هاتووچۆش دوای هێڵكاری هۆكاری رووداوەكەی بۆ پابەندنەبوونی شۆفێری ئەمبوڵانسەكە بەیاساكانی هاتووچۆوە گێڕاوەتەوە، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرایی تەندروستیش دەڵێت: تیمەكانیان بەهانانی نەخۆشێكەوە چوون و لەوكاتانەدا نابێت ئەمبوڵانسەكانیان لەترافیكەكان بوەستێنرێن. 

سامان نادر عەلی بەڕێوەبەری سەنتەری هەماهەنگی فریاكەوتنی خێرای تەندروستی ژمارە 122، لەبارەی رووداوێكی هاتووچۆی تیمێكی تەندروستیان ئاماژە بەوەدەكات كە بەهۆی رووداوەكەوە تەواوی تیمەكەیان بریندار بوون و هۆكاری رووداوەكەش خراوەتە ئەستۆی تیمەكەیان، بۆ PUKmedia وتی: لەو سەعاتەدا هەواڵدەرێك لەئۆفیسی سەرەكی كۆمپانیای ئاسیاسێڵەوە پەیوەندی بەسەنتەرەكەمانەوە كردوە كە كەسێك لەناو ئاسیاسێڵ جەڵتە لێیداوەو بەهانایەوە بچن.

وتی: لەكاتی پەیوەندیكردن بەسەنتەرەكەمان و بەهاناوەچوونی نەخۆش، تیمەكانمان دەبێت بەزووترین كات بەكۆدی سوور بگەنە شوێنی رووداوەكە، لەكاتی رۆیشتنی تیمەكانیشماندا دەبێت ئەمبوڵانیس لەترافیك لایتەكاندا رانەگیرێن، چونكە وەستان لەترافیكەكاندا چەند دەقەیەكی پێدەچێت، هەرچەندە ئەمبوڵانسەكەمان بەسافیرەوە لەشەقامی چوارتای كۆنەوە هاتووەتەخوارەوە، بەڵام لە ترافیك لایتی‌ پاركی ئازادی شاری سلێمانی كارمەندەكەی هاتووچۆ ئاماژەی داوە بەشۆفێری پیكابەكەو لێكتێنەگەیشتن روویداوەو پیكابەكە دەرچووەو ئەمبوڵانسەكەی ئێمە لەترافیكەكە پەڕیوەتەوە.

ئەوەشی وت: لەوكاتەدا ئەمبوڵانسەكەو پیكابەكە پێكیانداداوەو لەئەنجامی رووداوەكەشدا ئەمبوڵانسەكەی ئێمە وەرگەڕاوەو زیان بەر كارمەندەكان و ئۆتۆمبێلەكەش كەوتووە.

سامان نادر وتیشی: بەهۆی ئەو رووداوی هاتووچۆوە، دوو كارمەندو شۆفێری ئەمبوڵانسەكەمان بریندار بوون و لەنەخۆشخانە چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە، بەڵام لەئۆتۆمبێلی بەرانبەریش شۆفێرەكەو خێزانەكەیی و منداڵی بەسوكی بریندار بوون.

لەبارەی ئەنجامی هێڵكاری هاتووچۆشەوە، رایگەیاند: تیمی هاتووچۆ هێڵكارییان بۆ رووداوەكە كردوەو 100%ی هۆكاری رووداوەكەیان بۆ ئێمە گەڕاندوەتەوە، لەكاتێكدا كە ئەمبوڵانس لەوكاتانەدا لەترافیكەكاندا ناوەستێت و دەبێت رێگای تێپەڕبوونی پێبدرێت.     

PUKmedia تایبەت

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket