riklam

ھه‌سه‌ده‌ 12 منداڵی داعش راده‌ستی فه‌ڕه‌نسا ده‌كاته‌وه‌

جیهان 05:00 PM - 2019-06-10
.

.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ھێزه‌كانی سوریای دیموكرات فه‌ره‌نسا 12 منداڵی داعش له‌ ھه‌سه‌ده‌ وه‌رده‌گرێته‌وه‌.

ھێزه‌كانی سوریای دیموكرات، 12 منداڵیان له‌ شارۆچكه‌ی عه‌ین عیسا راده‌ستی نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا كرده‌وه‌، كه‌ خێزانه‌كیانیان به‌ ره‌گه‌ز  فه‌ڕه‌نسی بوون و له‌ ریزی گروپی تیرۆرستی داعش له‌ سوریا كوژراون. ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ منداڵه‌كان ته‌مه‌نیان له‌ 10 ساڵ كه‌متره‌.

له‌ ماوه‌ی رابردووشدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ئاماده‌یی خۆیی ده‌ربڕی بۆ له‌ خۆگرتنه‌وه‌ی ئه‌و منداڵه‌ فه‌ڕه‌نسییانه‌ی كه‌ خێزانه‌كیان چه‌كداری داعش بوون.

PUKmedia راگه‌یه‌نراوی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket