riklam

كۆبوونه‌وه‌كه‌ی زه‌ریف و هایكۆماسی بێ ئه‌نجام بوو

جیهان 04:46 PM - 2019-06-10
.

.

دوای كۆبونه‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیاو ئێران له‌تارانی پایته‌ختی ئێران و پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ10 ی حوزه‌یرانی 2019 له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا هه‌ردوولا جه‌خیتیان له‌به‌رده‌وامی  دانوسانه‌كان و گفتوگۆ كرده‌وه‌.

میدیاكانی ئه‌ڵمانیا بڵاویانكرده‌وه‌ هه‌وڵه‌كانی هایكۆماسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا بۆ ڕزگاركردنی ڕێكه‌وتنامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، هیچ پێشكه‌وتنێكی به‌خۆوه‌ نه‌بینیوه‌و كێشه‌ سه‌ره‌كییه‌كان ماونه‌ته‌وه‌ ئه‌گه‌رچی هه‌ردوولا له‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌نووسییه‌دا باسیان له‌وه‌كرد كۆبونه‌وه‌كه‌ بنیاتنه‌ر بووه‌.

هایكۆماس جه‌ختیكرده‌وه‌ هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێ  بۆ ڕزگاركردنی ڕێكه‌وتننامه‌كه‌و وتیشی: ئێمه‌ كارناكه‌ین بۆ موعجزه‌، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵێك له‌و پێناوه‌دا ئه‌ده‌ین.

PUKmedia شیهاب عوسممان- ئه‌ڵمانیا

س: كه‌ناڵی ZDF

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket