riklam

به‌وێنه‌.. له‌ هه‌ولێر فه‌رشی سور بۆ سه‌رۆك كۆمار ڕاخرا

کوردستان 04:33 PM - 2019-06-10
.

.

ئه‌مڕۆ 10-6-2019، د. به‌رھه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق، سه‌ردانی ھه‌ولێری كرد بۆ به‌شداری له‌ ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی ھه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی .

دوای گه‌یشتنی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی،  به‌ ره‌سمی له‌ لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی و وه‌فدێكی هه‌رێمی كوردستان  پێشوازی لێكرا.

پاشان له‌ ھوڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌گه‌رمی پێشوازی لێكرا، دواتر به‌شداریكرد له‌ دانشتنی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ رێوره‌سمی سوێند خواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان .

هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا سه‌رۆك به‌رهه‌م وتارێكی پێشكه‌شكردو تێیدا پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی كرد، به‌بۆنه‌ی ھه‌ڵبژاردنییه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكی ھه‌رێمی كوردستان و ھیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست و ئاماده‌یی خۆیشی نیشاندا بۆ ھاوكاریكردنی له‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌ نوێكه‌یدا.

PUKmedia

 

002100220.jpg

002321000.jpg

4541212541.jpg

665652665.jpg

002100212120.jpg

 

6636333.jpg

 

12154521545.jpg

0000002222.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket