ئه‌ڵمانیا هه‌وڵه‌كانی بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی ئه‌تۆمی ئێران چڕكردوه ته‌وه
جیهان 04:01 PM - 2019-06-10.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا له‌دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند: به‌ریتانیاو ئه‌ڵمانیاو فه‌ره‌نسا پابه‌ندن به‌ڕێكه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئێران و وتیشی: ئه‌وه‌ی گرنگه گفتوگۆكان به‌رده‌وام بێت بۆ ده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانه‌و ڕێگه‌گرتن له‌هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی.
هایكۆماس وتیشی: ئێمه نامانه‌وێ مه‌حاڵ به‌دی بێنین، به‌ڵام ده‌توانین ڕێكه‌وتنامه‌كه بهێڵینه‌وه به‌ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوریه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ به‌ریتانیاو ئه‌ڵمانیاو فه‌ره‌نسا، وتیشی: ڕه‌وشی ناوچه‌كه ئاڵۆز‌و مه‌ترسیداره‌و له‌وه زیاتر كیشه‌كان قوڵبێته‌وه ئه‌گه‌ری مه‌ترسی سه‌ربازی هه‌یه.
لای خۆشییه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتی: تا ئێستا هه‌وڵی جددی ئه‌وروپیه‌كانمان نه‌بینیوه كه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئێرانی تیا ڕه‌چاوبكرێت وتیشی ئێران هیچ شتێكی تری باس نه‌كردوه ئه‌وه نه‌بێت كه له‌چوارچێوه‌ی ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمیدایه.
سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا "هایكۆماس"بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چه‌ند رۆژێكه بۆته بابه‌تی گه‌رمی میدیاكانی ئه‌ڵمانیاو گرنگترین وێستگه‌ی ئه‌و سه‌ردانانه‌ش سه‌ردانی ئه‌مڕۆ 10ی حوزه‌یرانی 2019ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیایه بۆ تارانی پایته‌ختی ئێران به‌مه‌به‌ستی ده‌ربازبوون له‌قه‌یرانی ئه‌تۆمی نێوان ئه‌مریكاو ئێران..میدیاكانی ئه‌ڵمانیا نوسیویانه سه‌ردانی ماس ئه‌ركێكی سه‌خته‌و پابه‌ند بوون به ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی ئه‌و پرسه‌یه ماس كاری له‌سه‌ر ده‌كات..هایكۆماس له‌و سه‌ردانه‌یدا چاویكه‌وت به محه‌مه‌د جواد زه‌ریفی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران..وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران عه‌باس موسه‌وی به‌ر له‌سه‌ردانه‌كه‌ی هایكۆماس ڕونیكرده‌وه‌و وتی هایكۆماس سوره له‌سه‌ر ڕێكه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌ی ساڵی 2015 ی ڤیه‌ننا.وتیشی تائێستا هاوكاره‌كانمان جیاوازیه‌كانیان له‌بازنه‌ی گرێبه‌ست وپێشبینیه‌كان تێنه‌په‌ڕاندوه‌و ئه‌گه‌ر گۆڕانكاریه تا دوا مۆڵه‌ت نه‌هاته دی ئێمه هه‌ر سورده‌بین له‌قۆناغی داهاتودا به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ئه‌گه‌ر به‌ته‌واویش نه‌بێ لێ ده‌رچین.میدیاكانی ئه‌ڵمانیا بلاویانكرده‌وه ئه‌مڕۆ هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیاو ئێران باس له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی به‌ڵێنده‌رانی وڵاتی"چین و ئه‌ڵمانیاو فه‌ره‌نساو به‌ریتانیاو ڕوسیا"ده‌كه‌ن كه‌بڕیاره تا 7ی مانگی داهاتوو مۆڵه‌تی كاركردنیان له‌ئێران پێ بدرێت..كه‌ناڵی ZDF نوسیویه‌تی له قۆناغی داهاتودا جارێكی تر ئێران یۆرانیۆم ده‌پیتێنێ و بڕی 3.7 یش تێده‌په‌ڕێنێ كه ڕێكه‌وتننامه‌كه دیاریكردوه ئه‌مه‌ش لای چاودێران به‌كۆتایی هاتنی ڕێكه‌وتننامه‌كه‌ی ڤیه‌ننا داده‌نرێت. كه‌ناڵی دووی ئه‌ڵمانیا به‌پشت به‌ستن به ڕاپۆرتی ئاژانسی نیوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم نوسیویه‌تی تائێستا ئێران ئیلتیزامی كردوه به‌و ڕێكه‌وتنه‌وه.
كه‌ناڵی دووی ئه‌لمانیا له‌زمانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران نوسیویه‌تی دیداری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ئه‌ڵمانیا ڕێوشوێنی پیشنیاره سێ قۆڵیه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپادا ڕونكاته‌وه به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ڕێكه‌وتنامه‌ی ئه‌تۆمی به‌بێ هیچ مه‌رج و پێشنیارێكیتر چونكه ئه‌وه‌ی قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت تایبه‌ته به‌و ڕێكه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌وه نه‌ك باسكردنی به‌رنامه‌ی ڕۆكێتی ئێرانی یان سیاسه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.هایكۆماس له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیدا له‌تاران ڕایگه‌یاند به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ڕێكه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه لای ئه‌وروپا به‌ستراوه به ئاسایشه‌وه‌و وتیشی نامانه‌وێ ئێران چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌بێت بۆیه ئه‌وروپیه‌كان هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ ئه‌وه‌یه كه پابه‌ند بن به رێكه‌وتنه‌كه‌وه.
ئێران دوا وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی هایكۆماس و گرنگترین دیداره..له‌و سه‌ردانه چوار ڕۆژیه‌دا كه هایكۆماس بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردی.ماس سه‌ردانی عیراق و ئوردون و اولتانی كه‌نداوی كرد‌و داواشیكرد ڕێگه نه‌درێ ململانێكان قوڵبكرێته‌وه‌و ڕاشیگه‌یاند ئه‌ڵمانیا له دژی میلیشیا چه‌كداره‌كانی داعش و هه‌موو هاوكاریه‌ك ده‌كات.
PUKmedia شیهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا
س: كه‌ناڵی ZDF
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19