riklam

نیوزله‌ندا هێزه‌كانی له‌ عیراق ده‌كشێنێته‌وه‌

عیراق 03:53 PM - 2019-06-10
.

.

نیوزله‌ندا ساڵی ئاینده‌ ته‌واوی هێزه‌كانی له‌ عیراق ده‌كشێنێته‌وه‌و ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانیشی له‌ ئه‌فغانستان كه‌مده‌كاته‌وه‌.

ئاژانسی رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ 10-6-2019، له‌ زاری جاسیندا ئاردیرن سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزله‌ندا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، حكومه‌تی نیوزله‌ندا پڕۆژه‌یه‌كی ئاماده‌كردووه‌،  له‌ ساڵی داهاتوودا هێزه‌كانی له‌ عیراق به‌ته‌واوه‌تی بكشێنێته‌وه‌.

 راشیگه‌یاندوه‌، حكومه‌تی نیوزله‌ندا بڕیاری ئه‌وه‌شی داوه‌ له‌ ساڵی داهاتوودا، ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی له‌ ئه‌فغانستان كه‌مبكاته‌وه‌.

 نیوزله‌ندا له‌ ساڵی 2015 ه‌وه‌ 75 سه‌بازی له‌ عیراق جێگیركردووه‌، كه‌ كاری سه‌ره‌كییان مه‌شق و راهێنانه‌ به‌ هێزه‌كانی عیراق.

PUKmedia رۆیته‌رز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket