riklam

هەنگاوەکانی بەستنی کۆنگرەی یەكێتی تاوتوێ دەکرێت

ی.ن.ک‌‌ 03:46 PM - 2019-06-10
.

.

ئەنجومەنى ناوەندی یەکێتی کۆدەبێتەوەو هەنگاوەکانی  بەستنی کۆنگرەی چوارەم تاوتوێ دەکات.

ئەمرۆ (10-6-2019) لە کۆبونەوەیەکی تایبەتی سکرتاریەت و لێپرسراوی کۆمسیۆنەکانی ئەنجومەنى ناوەندی دوای هەڵسەنگاندن و راڤە کردنی دۆخی ئێستای یەکێتیی و ئەو کەش و ژینگە گونجاوەی بۆ ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو هاتوەتە کایەوە ، دەستخۆشی و پێزانینی خۆمان دەردەبڕین کە لەسەر ئاستی باڵای یەکێتیی هەر لە جەنابی کاک (کۆسرەت رەسوڵ علی  ) جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی (ی.ن.ک) تا سەرجەم ئۆرگان و هەڤاڵانی یەکێتیی بەگیانێکی هەڤاڵانەو بەرپرسیارانەوە پشتگیری خۆیان بۆ ئەنجامدانی  کۆنگرەی چوارەم دەردەبڕن.

ئەم کۆدەنگیەی هەڤاڵانی یەکێتی  لەسەر ئاستی سەرکردەو کادیرو جەماوەری یەکێتی دەبێتە هەوێن و فاکتەرێکی بەهێز بۆ لێکتێگەیشتنێکی جددی لە نێوان هەڤاڵە پەیوەندیدارەکانی یەکێتی و کۆکردنەوەی تواناکان و دانانی بەرنامەیەکی شایستە بۆ بە ئەنجام گەیاندنی کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو ، لەو روانگەیەوە  داوا لەسەرجەم ئۆرگانەکانی (ی.ن.ک) دەکەین بە گیانێکی هەڤاڵانەو لە چوارچێوەی هەماهەنگی ئۆرگانیدا  بە ئیرادەیەکی بەهێز و هاوبەشەوە  هەوڵی بە ئەنجام گەیاندنی ئەو ئەرکە مێژووییە بدەن.

هەروەک داوا لە هەڤاڵانی یەکێتیی دەکەین پەیامەکانیان لەخزمەت پاراستنی یەکڕیزی و چۆنیەتی بە ئەنجام گەیاندنی کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو دابێت و میدیای یەکێتیی دەرفەتێکی باش برەخسێنێت بۆ ئەو هەڤاڵانەی  یەکێتیی  بتوانن ڕاو بۆچوون و  پێشنیارەکانیان لەسەر کۆنگرە بخەنە روو بۆ ئەومەبەستە ئەنجومەنى ناوەندی رەشنوسی پەیڕەوی ناوخۆی کۆنگرەی چوارەمی ئامادە و پەسەند کردوە و هەر هەڤاڵێک بیرۆکەو سەرنج و پێشنیارێکی نوێی هەیە لەو بوارەدا ئاراستەی ئەنجومەنى ناوەندی بکات بۆ زیاتر دەوڵەمەندکردنی پرۆژەی ئامادە کراوی رەشنوسی پەیڕەوی ناوخۆی کۆنگرەی چوارەم .

PUKmedia راگەیاندنی ئەنجومەنی ناوەندی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket