riklam

سه‌رۆكی هه‌رێم: با هه‌موومان پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین

کوردستان 02:02 PM - 2019-06-10
.

.

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: هێزی پێشمه‌رگه‌ ڕێكده‌خه‌نه‌وه‌ و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ دۆست و دراوسێ ڕێكده‌خه‌نه‌وه‌.

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێورٍه‌سمی سوێندخواردنی یاسایی وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تێدا داوای كرد كه‌ سیاسه‌تی ئاشتی و كار له‌ هه‌رێمی كوردستان دابڕێژرێت.

بارزانی وتیشی: سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی سه‌كۆی داخوازییه‌كانی هه‌موو لایه‌نه‌كان و پێكهاته‌كان به‌بێ جیاوازی ده‌بێت.

نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هاوپه‌یمانان و سوپای عیراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی شه‌عبی كرد له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش كه‌ بوونه‌ هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئازادی و ئارامی بۆ كوردستان، وتیشی به‌رگریكردن له‌ عیراق به‌رگریكردنه‌ له‌ مرۆڤایه‌تی.

سه‌باره‌ت به‌ ململانێیه‌كان وتیشی: ململانێی سیاسی له‌نێوان لایه‌نه‌كان ئاساییه‌ و هه‌موومان به‌رپرس ده‌بین له‌به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتن وشكسته‌كان.

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕاشیگه‌یاند: به‌پێی ده‌ستوور كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین، وتیشی: با هه‌موومان پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین چونكه‌ هه‌ر كاتێك پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین هه‌ڵه‌ ناكه‌ین و هه‌موومان هه‌وڵ بۆ به‌هێزبوونی هه‌رێمی كوردستان بده‌ین.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket