ئه‌حمه‌د رازی له سلێمانی قسه‌ی خۆی هه‌یه
وەرزش 01:55 PM - 2019-06-10.
به باشترین یاریزانی كیشوه‌ری ئاسیا له ساڵی 1988 ده‌ستنیشانكرا، خاوه‌نی ته‌نیا گۆلی عێراقه له مێژووی جامی جیهانی، ئه‌و ره‌نگ و رووخساری هه‌مان ئه‌و ره‌نگ و رووخساره‌ی هه‌یه كه له ساڵانی هه‌شتاكانه‌وه پێوه‌ی ده‌ركه‌وتووه، ئه‌ویش ئه‌حمه‌د رازی هێرشبه‌ره تۆقێنه‌ره‌كه‌ی عێراقه له سه‌ده‌ی رابردوو.
ئه‌حمه‌د رازی، بۆ ماوه‌ی كه‌متر له 48 كاتژمێر میوانی شاری سلێمانیه ، ئه‌و شاره‌ی بۆ سێیه‌م جاره بۆنه‌یه‌كی گه‌وره له ئامێز ده‌گرێت پاش یاری كۆتایی خولی عێراق و یارییه دۆستانه‌كه‌ی عێراق و سوریا‌و ئه‌مجاره‌ش ئه‌حمه‌د سالاری هێرشبه‌رو گۆڵكاری مێژووی خولی نایابی كوردستان و یانه‌ی سلێمانی له بۆنه‌ی وازهێنانی ده‌یان یاریزان و ئه‌ستێره‌ی كۆن و نوێی عێراق و كوردستان له (مه‌لعه‌به‌كه)ـی سلێمانی كۆده‌كاته‌وه له پێش هه‌موویانه‌وه ئه‌حمه‌د رازی كه وه‌ك خۆی وتی له‌به‌ر رێزی ئه‌و داواكارییه‌ی كه پێشكه‌شی كراوه‌و بۆ خۆشه‌ویستی بۆ هه‌وادارانی وه‌رزشی كوردستان و شاری سلێمانی بریاریداوه بێت ئه‌گه‌ر ئه‌و له دوو رۆژی داهاتوو كچه‌كه‌ی ده‌چێته ژیانی هاوسه‌رگیری و بۆیه ده‌بێت زوو به زوو پاش یارییه‌كه بگه‌رێته‌وه عه‌مانی پایته‌ختی ئه‌رده‌ن و ئاماده‌ی مه‌راسیمی ماره‌كردنی كچه‌ی ببێت .
ئه‌حمه‌د رازی، یه‌كه‌م كه‌س بوو له‌و ئه‌ستێرانه‌ی بانگهێشتی یارییه‌كه كراوه، به‌ره‌به‌یانێكی زوو له عه‌مانه‌وه گه‌یشته سلێمانی و پاش پێشوازی رووی له هۆتێل تایتانیك كرد ، ئه‌و ده‌یه‌وێت پشوو بدات چه‌ند كاتژمێرێك ده‌چێته ژووره‌كه‌ی دواتر هه‌واداران و میوانه‌كانی دێنه لای په‌یتا په‌یتا ، ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی ساز كرا بۆ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده پێش یارییه‌كه به رۆژێك .
ئه‌حمه‌د ، به پێشه‌نگی ئه‌ستێره‌كانی عێراق هه‌ژمار ده‌كرێت ، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌كی هه‌یه پێشتر ده‌یان دیداریم بینووه هه‌میشه كورت و پوخت ده‌ده‌وێت و ئه‌و كه‌سه‌شی كه دیداری له‌گه‌ڵ ده‌كات ده‌بێت شادومان بێت ئه‌ستێره‌یه‌كی وا مه‌زن قسه‌ی بۆ ده‌كات چونكه به‌ده‌ر له‌وه‌ی وه‌رزشكارێكه‌و ئه‌ستێره‌یه‌كه‌یه له دوو خولی پێشووتری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه بووه بۆیه هه‌م سیاسه‌توانه‌و هه‌م سیاسیه‌تێكی به‌هێزی هه‌یه له قسه‌كردن ، به‌ده‌م سێڵفی گرتنی رۆژنامه‌نووسانه‌وه‌و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه كه‌مێك له هه‌واداره‌كان كه پاش كۆنگره‌كه له به‌رده‌م نێو هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی هۆتێڵ تایتانیك هاتبوون ، جیاواز له باسی یارییه‌كه‌ی هاتووه ئه‌نجامی بدات توانیم بچمه لای و به فرسه‌تم زانی كورت و پوخت لێی بپرسم تێروانینی ئێستای بۆ تۆپی پێی عێراق چیه چونكه ئه‌زموونێكی زۆریان هه‌یه‌و چه‌ندین ساڵ له‌و خوله یاریكردووه، ئه‌و به خۆشحاڵیه‌وه وه‌ڵامه‌كه‌ی دایه‌وه وتی ، له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو كاتێك من یاریم ده‌كرد خوله‌كه خولێكی پیشه‌گه‌رانه نه‌بوو له هه‌موو عێراق یاریزانێكی ده‌ره‌وه یاری نه‌ده‌كردو پیشه‌گه‌ر نه‌بوو ، خولێكی زۆر زۆر سه‌ركه‌وتووش بوو یارییه‌كان له كاتی خۆی به‌رێوه‌ده‌چوو ، دواتر هه‌ڵبژارده‌ی عێراق زۆر ساز‌و ئاماده‌بوو هه‌موو كاتێك ، یانه‌كان به هه‌مان شێوه كه‌مپی مه‌شق و راهێنمان ده‌كردو ئه‌نجامه‌كانیش دیار‌و له ئاستی خۆی سه‌ركه‌وتوو بوو.
ده‌ستپێكی ئه‌و قسانه‌ی هه‌ر دیار بوو له خولی نایاب و جامی ئێستای عێراق و یانه‌كانی رازی نییه بۆیه هه‌ر به‌ده‌م دیداره‌كه‌وه ئه‌حمه‌د درێژه‌ی به قسه‌كانی دا‌و وتی ، ئێسته شته‌كان زۆر جیاوازه، هیچ شتێك ئاستێكی مامناوه‌ند نییه، یانه هه‌یه ئاستی دارایی زۆر زۆر به‌رزو باشه‌و به پێچه‌وانه‌وه یانه‌ش هه‌یه ئاستی دارایی زۆر خراپه‌و ده‌ستهات و هاوكاری نییه ، ئێسته یاریزانی پیشه‌گه‌ر هاتووه بۆ یانه‌كان، پلان و مه‌شق و راهێنانه‌كان جێگیر نییه ، یانه‌كان هه‌ر زوو به زوو راهێنه‌رێك دێنن و ده‌یگۆرن و هه‌مان ئه‌م شتانه هه‌موو وه‌رزێك ده‌یان جار دووباره ده‌بێته‌وه بۆیه خوله‌كه له‌و ئاسته پێویسته نییه به به‌راورد به سه‌رده‌می ئێمه .
ئه‌و له شۆرت لیستی ریزبه‌ندی سه‌ره‌تاكانی گۆڵكاری هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ی له مێژوو ته‌نیا بۆ یه‌كجار بۆ جامی جیهانی سه‌ركه‌وتووه ئه‌ویش جامی جیهانی ساڵی 1986 بوو له مه‌كسیك له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان ئه‌حمه‌د رازی به گۆڵێك تۆری هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا ده‌هه‌ژێنێت ، ئه‌و گۆڵه‌ش پاش نزیكه‌ی 33 ساڵ و چه‌ندین جام ته‌نیا گۆڵه به ناوی عێراقه‌وه تۆماركراوه له لیستی جامه‌كانی جیهانی، بۆیه ئه‌و له‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش قسه‌ی خۆی هه‌بوو كاتێك وتی ، ئه‌و ناجێگرییه‌ی له خولی نایابی عێراق و تۆپی پێی ئێسته‌ی وڵاته‌كه‌مان هه‌یه كاریگه‌ری كردۆته‌وه سه‌ر دروستكردنی هه‌ڵبژارده‌یه‌كی تۆكمه ، هه‌ڵبژارده‌یه‌ك هه‌ڵقوڵاوی ئه‌و خوله بێت ، چونكه ئه‌گه‌ر خوله‌كه به‌هێز بێت یاریزانی به‌هێزی تێدا ده‌رده‌كه‌وێت یاریزانی پیشه‌گه‌ری تێدا ده‌بێت، كه دوای بچنه ده‌ره‌وه‌و دواجار خزمه‌ت به هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، بكه‌ن به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مه تا ئێسته نه‌بووه، بۆیه هه‌ر كاتێك خولێكی به‌هێزو رێكخراو هه‌بوو هه‌ڵبژارده‌یه‌كی به‌هێز ده‌بێت .
لێم پرسی تۆ له ئاستی ئێسته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می عێراق ره‌زامه‌ندی ؟ ئه‌و وه‌ڵامه‌كه‌ی به دڵته‌نگیه‌وه وه‌ك دڵرازیكردنێك بۆ خوێنه‌رانی وتی ، به پێی ئه‌و بارودۆخ و هه‌لومه‌رجه‌ی ئێسته هه‌یه پێویسته رازیبم به‌ڵام پێویسته‌و له‌وانه‌یه باشتربكرێت و ده‌شتوانن .
رازی تاوه‌كو ئێسته به هیچ راهێنه‌رێكی عێراقی ره‌زامه‌ند نییه ، بۆیه له نێوه‌ندی قسه‌كانی وتی ، ده‌بێت هه‌ڵبژارده‌ی عێراق وه‌ك ئێسته له‌گه‌ڵ راهێنه‌رێكی بیانی بێت نه‌ك لۆكالی بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی هه‌ڵبژارده‌كه به‌ره‌و پێش ببات.
ساڵی داهاتوو عێراق ده‌چێته پاڵاوتنه‌كانی سه‌ركه‌وتن بۆ جامی جیهانی ساڵی 2022ـی وڵاتی قه‌ته‌ر، ئه‌حمه‌د رازی له ماوه‌ی رابردوو یه‌كێك بوو له‌و 50 كه‌سه كاریگه‌ره‌ی بانگهێشت كرا بۆ ئاماده‌بوون له تیروپشكی پاڵاوتنه‌كانی جامه‌كه ، چونكه ئه‌و له ئاستێكی باڵا ئێسته سه‌یر ده‌كرێت و به‌ینێكی ته‌واو تۆكمه‌ی له گه‌ڵ ده‌یان به‌رپرس و ئه‌ستێره‌ی باڵای وه‌رزشی هه‌یه ، بۆیه كۆتا پرسیارم له ئه‌ستێره‌كه‌ی پێشووی عێراق ئه‌وه بوو ئایا هیوای به‌سه‌ركه‌وتنی عێراق هه‌یه بۆ جامی جیهانی قه‌ته‌رو بۆ دووه‌م جار شێره‌كانی رافیده‌ین له‌و جامه ته‌ماشا بكه‌ین پاش ساڵی 1986 له وه‌ڵامدا وتی، "قورسێكی زۆر نییه هیوادارم سه‌ركه‌وتووبن"
PUKmedia هه‌رێز جه‌مال
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
09:42 PM - 2024-04-17
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
04:02 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17