قائیمقامی سلێمانی: ئه‌وه‌ی پێویستبێت بۆ هاووڵاتییان ده‌یكه‌ین
کوردستان 01:05 PM - 2019-06-10.
قائیمقامی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، لیژنه هاوبه‌شه‌كان رۆڵێكی گرنگ و به‌رچاو ده‌بینن له پارێزگاری كردن له ته‌ندروستی هاووڵاتییان و رێگری كردن له هه‌ر جۆره سه‌رپێچیه‌ك كه زیان به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بگه‌یه‌نێت ده‌شڵێت، ئامانجی لیژنه‌كان داكۆكی كردنه له كۆی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان و دادپه‌روه‌رانه .
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2019-6-10 ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كۆبووه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كار‌و به‌دواداچونه‌كانی لیژنه‌كان كرا .
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌ركه گرنگه‌ی كه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن قائیمقامی سلێمانی ده‌ستخۆشی له هه‌موو ئه‌ندامانی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كرد و رایگه‌یاند: لیژنه‌كان ئه‌ركێكی گرنگ و به‌رپرسیارییه‌تیه‌كی گه‌وره‌یان له ئه‌ستۆدایه كه ئه‌ویش پارێزگاری كردنه له ته‌ندروستی هاووڵاتییان و رێگری كردن له هه‌ر جۆره سه‌رپێچیه‌ك كه زیان به به‌رژه‌وه‌ندی بگه‌یه‌نێت.
ئاوات محه‌مه‌د وتیشی: ئه‌وه‌ی پێویست بێت بۆ سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی هاووڵاتییان و پارێزگاری كردن له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵك له‌رێگه‌ی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانه‌وه هه‌نگاوی بۆ ده‌نێین و كاری پێویستیش ده‌كه‌ن بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ئیش و كاری كاسبكاران و هه‌موو پیشه جیاوازه‌كان، به‌و ئامانجه‌ی دادپه‌روه‌ری گشتی و كۆمه‌ڵایه‌تی له كار‌و به‌دواداچونه‌كانی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان له ئاستێكی باڵادا به‌دی بێت، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان به‌یه‌ك دووری له نێوان هاووڵاتییان و كاسبكاراندا كار‌و باری بازاڕ و پیشه جیاوازه‌كان رێكده‌خات و ئامانجی لیژنه‌كانیش داكۆكی كردنه له كۆی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌ر و یه‌كسان.
له باره‌ی چاودێری و به‌دواداچونه‌كانی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان قائیمقامی سلێمانی داوای له ئه‌ندامانی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان كرد به‌هه‌مان گوڕوتینه‌وه به‌رده‌وامبن له به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانیان و به‌شێوه‌یه‌كی دروست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌دا بكه‌ن كه رۆژانه سه‌ردانیان ده‌كه‌ن و سزاكانیشیان دادپه‌روه‌رانه بێت به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌رپێچیان هه‌یه.
وتیشی: به‌هۆی گرنگی كار‌و ئه‌ركه‌كانی لیژنه‌كانه‌وه گرنگی زیاتر به لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ده‌ن و له پێناو زیادكردنی سه‌ردان و چاودێرییه‌كانیان هه‌موو پێداویستیه‌كانیان دابین ده‌كه‌ن .
PUKmedia راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26