riklam

راوچییه‌ك ده‌ستگیر ده‌كرێت

کوردستان 12:26 PM - 2019-06-10
.

.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیركردنی راوچیه‌كی به‌ 85 ماسی راوكراوه‌وه‌ راگه‌یاند.

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 10-6-2019، له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، له‌ئه‌نجامی گه‌ڕان و پشكنینی مه‌فره‌زه‌یه‌كی به‌شی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی شاره‌زوور له‌ پێناو پارێزگاریكردن له‌ سامانی ماسی، توانیویانه‌ راوچیه‌ك ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ سه‌رقاڵی راوكردنی ماسی بووه‌، هاوكات توانراوه‌ ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر 85 ماسی راوكراودا.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ده‌ستگیركراوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌و راده‌ستی دادوه‌ر كراوه‌ بۆ وه‌رگرتنی ڕێكاری یاسایی.

PUKmedia راگه‌یاندنی پۆلیسی دارستانی سلێمانی

49.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket