riklam

سلێمانی.. خولێكی رۆژنامه‌وانی ده‌كرێته‌وه‌

کوردستان 11:48 AM - 2019-06-10
.

.

رێكخراوی مه‌شق بۆ گه‌شه‌پێدانی دیموكراسی و میدیا، خولێكی هاوینه‌ی بێبه‌رامبه‌ر بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای گه‌نجان و ئاره‌زوومه‌ندانی كاری میدیایی ده‌كاته‌وه‌ و تێیدا به‌شێوه‌ی تیۆری و پراكتیكی فێرخوازان فێری په‌یامنێری و هه‌واڵسازی و چاوپێكه‌وتن ده‌كرێن.

له‌وباره‌یه‌وه‌ كوردۆ فه‌ره‌ج سكرتێری رێكخراوی مه‌شق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: رێكخراوه‌كه‌مان خولێكی تایبه‌ت به‌ په‌یامنێری و هه‌واڵسازی و چاوپێكه‌وتن به‌بێ به‌رامبه‌ر بۆ ئاره‌زوومه‌ندانی كاری میدیایی ده‌كاته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش حه‌وته‌مین خولی تایبه‌ت به‌ راگه‌یاندنه‌ كه‌ له‌ رێكخراوه‌كه‌مان ده‌كرێته‌وه‌.

راشیگه‌یاند: خوله‌كه‌ له‌ ئۆفیسی رێكخراوی مه‌شق له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و خوێندكاران به‌شێوه‌ی تیۆری و پراكتیكی فێرده‌كرێن، هه‌وڵیشده‌درێت له‌م خوله‌دا زیاتر گرنگی به‌ لایه‌نی پراكتیكی بدرێت.

وتیشی: له‌ئێستادا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن په‌یوه‌ندییمان هه‌یه‌ و له‌ داهاتووشوودا به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری خولێكی شه‌شه‌ مانگی ده‌كه‌ینه‌وه‌ و هه‌وڵده‌ده‌ین له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ ده‌رفه‌تی كار بۆ فێرخوازه‌كانمان بڕه‌خسێنین.

كوردۆ فه‌ره‌ج وتیشی: وه‌رگرتنی فێرخوازان سنوورداره‌ و ده‌توانن به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ ئێستاوه‌ تا 20-6-2019، ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: خوله‌كه‌ حه‌وت رۆژ ده‌خایه‌نێت و له‌لایه‌ن چه‌ند مامۆستایه‌كی به‌ئه‌زموونه‌وه‌ 20 سه‌عات وانه‌ ده‌وترێته‌وه‌.

رێكخراوی مه‌شق بو گه‌شه‌پێدانی دیموكراسی و میدیا رێكخراوێكی بێلایه‌نی ناحكومییه‌ و له‌ساڵی 2014ه‌وه‌ دامه‌زراوه‌، تا ئێستا چه‌ندین پانێڵ و خول و سیمیناری تایبه‌ت به‌ راگه‌یاندن پێشكه‌شكردووه‌.

PUKmedia ژینه‌ر محه‌مه‌د

38.jpg

46.jpg

47.jpg

40.jpg

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket