riklam

کەسایەتی ناوداری ناوچەی گەرمیان حاجی حەمەلاوی قەیتوول کۆچی دوایی کرد

پرسەنامە 12:39 AM - 2019-06-10
.

.

حاجی حەمەلاو باوکی شەهید سەمەد قەیتوولی یەکێک پێشمەرگە قارەمانەکانی سەرەتای هەشتاکانی کەرتی چواری جەباری و پێنجی باسەڕەی تیپئ 57 ی سەگرمەو هاوکات باپیری ساڵح قەیتوولی لێپرسراوی کۆمیتەی سوید بوو.

شایانی باسە حاجی حەمەلاو یەکێکە لە کەسایەتیە ناودارەکانی ناوچەی گەرمیان و گوندی قەیتوول و سەرەتاپای ژیانی لە ڕێی کوردایەتی خزمەتکردنی شۆڕشدا بە سەر بردوە، ماڵەکەی وەکو پەناگەیەکی پێشمەرگە سەرەتایەکانی شۆڕش و بەردەوام هەتا ئەنفال لە خزمەتی شۆڕشدا بوەو جێگای متمانەیەکی گەورەی شۆڕش و سەرکردەکانی شۆڕش بوو.

حاجی حەمەلاو جگە لەوەی پیاوێکی بە هەیبەت و شۆڕشگیڕ بوو لە هەمان کاتدا یەکێک بوو لە خاوەن دیوەخان و پیاوماقولانی ناوچەکەو لە خۆشی و ناخۆشیەکانی خەڵکی ناوچەکەدا بەشداریەکی بەرچاوی هەبوو.

یەکێکن لەو بنەماڵانەی کە زوترین ژمارەی قوربانیان داوە لە ئەنفالداو بەو هۆیەوە سێ کوڕی بە ناوەکانی شەهید سەمەد قەیتوولی فەرماندەی ڕۆژە سەختەکان و و ناسیر و یاسین و 7 ئامۆزاو زیاتر لە 15 خوشکەزاو دەیان پورزای و زیاتر لە 50 کەس لە خزم و کەسە نزیکەکانی ئەنفال کراوان.


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket