riklam

مه‌لا به‌ختیار د.كه‌مال مه‌زھه‌ر به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌

کوردستان 11:26 PM - 2019-06-09
.

.

 مەلا بەختیار بە چەپکەگوڵی خۆشەوستیی و قەدرزانییەوە، پرۆفیسۆری گەورەو مێژوونوسی کورد، دکتۆر کەمال مەزھەر بەسەر دەكاتەوە .

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ٩/٦/٢٠١٩ له‌ ئه‌ڵمانیاو به‌تایبه‌ت بۆ له‌نزیكه‌وه‌ ھه‌واڵپرسین و دیداری، سه‌ردانی پرۆفیسۆری گه‌وره‌و مێژوونوسی كورد، دكتۆر كه‌مال مه‌زھه‌ری كردو پاشئه‌وه‌ی له‌ھه‌واڵی ته‌ندروستی پرسی؛ ئومێدیشیخواست ئه‌و زاته‌ گه‌وره‌یه‌ی نێو كایه‌ی مه‌عریفه‌و مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، ته‌ندروست باشبێت.


مه‌لا به‌ختیار، دوابه‌دوای پێشكه‌شكردنی چه‌پكه‌ گوڵی خۆشه‌ویستی و قه‌درزانی خۆیشی بۆ ئه‌و مامۆستا و مێژوونوس و توێژه‌ره‌ گه‌وره‌یه‌ی گه‌له‌كه‌شمان، رایگه‌یاند: ئێوه‌، یه‌كێكن له‌گه‌وھه‌ره‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و له‌و رۆشنفكره‌ ده‌گمه‌نانه‌ن، كه‌ وه‌چاغی مێژووتان روون و رۆشنه‌و سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ن بۆ ئێمه‌و نه‌ته‌وه‌كه‌مان".


PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket