riklam

كێشه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی عومره‌كاران چاره‌سه‌ر ده‌كرێت

کوردستان 08:45 PM - 2019-06-09
.

.

كێشه‌ی دواكه‌وتنی گه‌ڕانه‌وه‌ی عومره‌كارانی ھه‌رێم چاره‌سه‌ر كراو بڕیاره‌ تاكو رۆژی 16ی ئه‌م مانگه‌ ته‌واوی عه‌مره‌كان له‌ سعودیه‌وه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌.

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ به‌ھۆی كێشه‌ی ته‌كنیكی و تێكچونی ھێڵی فرۆكه‌وانی عیراق زیاتر له‌ شه‌ش ھه‌زار عومره‌كاری ھه‌رێم له‌ گه‌شتی گه‌ڕانه‌وه‌ دواكه‌وتن.

له‌وباره‌یه‌وه‌ نه‌به‌ز ئیسماعیل وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی ھه‌رێم به‌ كوردسات نیوزی راگه‌یاندووه‌، له‌ ئێستادا كێشه‌ی عومره‌كاران چاره‌سه‌ر كراوه‌ و ئه‌مشه‌و دوو كاروانی عه‌مره‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ھه‌ولێرو سلێمانی و تا 16ی ئه‌م مانگه‌ش سه‌رجه‌م عومره‌كانی ھه‌رێم له‌ سعودییه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌.

وتیشی، ساڵانه‌ نزیكه‌ی 19 بۆ 20 ھه‌زار كه‌س بۆ عومره‌ سه‌ردانی سعودیه‌ ده‌كه‌ن، له‌ مساڵیشدا له‌و ژماره‌یه‌ زیاتر سه‌ردانیان كردوه‌ له‌ 20ی حوزه‌یران سه‌فه‌ری عومره‌ كۆتایی دێت و رێژه‌ی ته‌واوی عومره‌كاران بۆ ئه‌مساڵ راده‌گه‌یه‌نرێت.

نه‌به‌ز ئیسماعیل ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌: به‌ پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی دیاریكراوه‌ له‌ 10ی ته‌مموزی داھاتوو گه‌شتی حه‌ج ده‌ستپێده‌كات، كه‌ بڕیاره‌ 4 ھه‌زار و 880 كه‌س له‌ ھه‌رێمه‌وه‌ بۆ حه‌ج كردن سه‌ردانی سعودیه‌ بكه‌ن.

PUKmedia كوردساتنیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket