riklam

كه‌لار .. بە هه‌ڵه‌ 600 دۆنم زه‌وی سوتا

کوردستان 08:40 PM - 2019-06-09
.

.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هاووڵاتیه‌ك دوای ئه‌وی ویستبووی زه‌ویه‌كه‌ی خۆی له‌ جاڕ پاكبكاته‌وه‌ 600 دۆنم زه‌وی له‌ده‌خڵ و دانی هاووڵاتیانی سوتاند.


ئاساشی كه‌لار، له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاشكرایكردوه‌:"پاش ئه‌وه‌ی ئاگه‌دار كراینه‌وه‌ كه‌ئاگرێك كه‌وتووته‌وه‌ له‌نێوان گونده‌كانی ده‌وره‌و باریكه‌ ده‌ست به‌جێ هێزه‌كانی ئاسایشی بنكه‌ی قوره‌توو چوونته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ توانرا هۆكاری سه‌ره‌كی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ بدۆزنه‌وه‌".


رونیشكراوه‌ته‌وه‌:"   هاووڵاتیه‌ك به‌ناوی ( ك /ح/م) هه‌ستاوه‌ به‌سووتانی پارچه‌یه‌ك له‌زه‌ویه‌كه‌ی خۆی بۆپاكردنه‌وه‌ی له‌جاڕ به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت به‌هۆی كه‌ش و هه‌وا وه‌ كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ست داوه‌و ئاگره‌كه‌ زیادی كردووه‌ بووه‌ته‌ هۆی سووتانی 600 دۆنم ده‌خڵ و دانی ئه‌و سنووره‌".


PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket