riklam

ئاماری رووداوەكان لەسنوری راپەڕین ئاشكرا دەكرێت

کوردستان 08:05 PM - 2019-06-09
.

.

لە سێ رۆژی جەژنی رەمەزاندا لەسنوری ئیدارەی راپەڕین بەهۆی چوار روداوی هاتووچۆوە دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستداو 23 هاووڵاتی تریش برینداربوون، بەشێكی هاووڵاتیانیش هۆكاری رووداوەكانی هاتووچۆ بۆ پابەندنەبونی شۆفێران دەگەرشێننەوە بەڕێنماییەكان.

لەوبارەیەوە خۆشناو حەسەن وتەبێژی هاتووچۆی راپەرین بە PUKmedia ی راگەیاند: گرنگە هاووڵاتانی سنوری ئیدارەی راپەڕین پابەندی رێنماییەكانی هاتووچۆبن تاوەكو چیتر روداوی نەخوازراو دووبارە نەبێتەوە.

هەر لەوچوارچێوەی راگەیاندنی ئاماژەكانی رۆژانی جەژنی رەمەزاندا لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری  PUKmedia  ئامادەیبوو شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند: لە سێ رۆژی جەژنی رەمەزاندا لەسنوری ئیدارەی راپەرین چوار هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و 34 هاووڵاتی تریش برینداربوون.

وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوەشدا هۆكارەكانی گیانلەدەستدان و برینداربونی هاولواَتیانیش لەئیدارەی رپەرین جۆراوجۆر بوون و جیاواز لەڕووداوی گیانلەدەستدانیش 34 دۆسیەی جیاجیا كراونەتەوە كە بۆ سەرجەمیان رێكاری تایبەت گیراوەتەبەر.

لەبارەی رووداوەكانی ئاگركەوتنەوەش لەسنوری ئیدارەی راپەڕین، حسێن عەبدوڵڵا وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی  بەرگری شارستانی راپەرین بە PUKmediaی  رایگەیاند: لەرۆژنی پشوی جەژنی رەمەزانی پیرۆز لەسنوری ئیدارەی راپەرین 54 رووداوی جیاجیا تۆماركراون كەبەهۆی رووداوەكانەوە دوو هاوڵاتی برینداربوون و بەگشتیش بە بەهای  72 ملیۆن دینار زیانی ماددی بەهاووڵاتیان گەیشتووە.

وتەبێژی بەرگری شارەستانی راپەرین ئاماژەی بەوەشدا هەر لەرۆژانی جەژنی رەمەزاندا 200 دۆنم زەوی كە بەگەنم داچێنرابوو سوتاو بەهۆی زووكۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەشەوە رێگری لە زیادبونی زیانەكانی كرا.

PUKmedia   هونەر رەسوڵ - رانیە

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket