riklam

بكوژی دلین بەلێبوردنی گشتی ئازاد كراوە

کوردستان 07:49 PM - 2019-06-09
.

.

بكوژی سەرەكی كچەكەی دهۆك پێشتر بەتاوانی هەوڵدان بۆ كوشتنی خوشكێكی دەستگیركراوەو دواتر لەلێبوردنی گشتی ئازاد كراوەو جارێكی دیكە تاوانێكی قێزەونی ئەنجامداوە.

لە دووەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا لەشاری دهۆك منداڵێك بەناوی دلین وەلیدی تەمەن 10 ساڵان لەلایەن كەسێكەوە دەبرێت و هەوڵدەدات دەستدرێژی بكاتەسەری، بەڵام بەهۆی هاواركردنی كچەكەوە، تاوانبارەكە كچەكە بەدار دەكوژێت و دوای چەند رۆژێك لەدیارنەمانی دوێنێ تەرمی دلین دۆرزرایەوە.

بەپێی زانیارییەكانی پۆلیسی دهۆكیش، ئەو تۆمەتبارەی بەتاوانی كوشتنی دلین وەلیدی تەمەن 10 ساڵان دەستگیركراوە، دانی بەتاوانەكەیدا ناوەو پێشتريش بەتاوانی هەوڵدان بۆ كوشتنی خوشكێكی دەستگیركراوەو دوای دادگایكردنی زیندانیكراوە، بەڵام بەلێبوردنی گشتی ئازاد كراوە.

كەسوكارەكەی دلینیش دەڵێن تا تاوانبارانی كوشتنی كچەكەیان لەبەرچاویان لەسێدارە نەدرێن و سزای خۆیان وەرنەگرن پرسە بۆ كچەیان دانانێن.

ئەمڕۆش لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا تاریق ئەحمەد بەڕێوەبەری پۆلیسی دهۆك رایگەیاند: ئەو كەسانەی دلینی تەمەن 10 ساڵانیان كوشت، دەستگیر كراون و دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوە.

وتیشی: وەك هێزی ئەمنی پارێزگای دهۆك دەنگمان دەخەینە پاڵ دەنگی خەڵك داواكارین ئەو كەسانە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەربچێت، چونكە ئەو تاوانانە لە كلتوری ئێمەدا هێجگار قێزەونە.

ئەوەشی وت: تاوانباران دەستگیركراون و ئەو كەسانە ناسیاوییان لەگەڵ باوكی دلینی تەمەن 10 ساڵان هەبووەو لەو رێگەیەوە كچەكەیان هەڵخەڵەتاندوەو دووریان خستوەتەوە بەدار كوشتوویانە.

PUKmedia تایبەت 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket