riklam

لەزاخۆ پیاوێك هاوسەرەكەی دەخنكێنێت

ژنان‌ 07:30 PM - 2019-06-09
.

.

لەزاخۆ ژنێك لەلایەن هاوسەرەكەیەوە خنكێرنراو پۆلیسیش دەڵێت بكوژەكە دەستگیركراوەو دانی بەتاوانەكەیدا ناوە.

موقەدەم هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆك لەبارەی رووداوەكەوە بە PUKmediaی رایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ لەسەنتەری قەزای زاخۆ، پیاوێكی هاوسەرەكەی خۆی خنكاندوەو دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەكە توانراوە بكوژەكە دەستگیربكەن.

وتیشی: بكوژەكە كە هاوسەرەكەی خۆی كوشتوە دانی بەتاوانەكەیدا ناوەو بەبڕیاری دادوەر دەستبەسەركراوەو ژنە كوژراوەكەش خاوەنی سێ منداڵە لێكۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە بۆ زانینی هۆكاری تاوانەكە.

 PUKmedia تایبەت 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket