riklam

عومەر فەتاح سەرەخۆی لەخانەوادەی عائیشە رەسوڵ دەكات

پرسەنامە 04:38 PM - 2019-06-09
.

.

بەرێزان/ سكرتێر‌و سكرتاریەتی یەكێتیی ژنانی كوردستان 

بەرێزان/ خانەوادەو بنەماڵەی عائیشە رەسول 

بابەت / پرسەنامە 

   زۆر بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو عائیشە رەسوڵ، ئەندامی سكرتاریەتی یەكێتیی ژنان‌و ژنە تێكۆشەرمان پێگەیشت. بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە‌و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی تێكۆشەرو هەموو هاوڕێ‌‌و كەسوكاری دەكەین. 

   خاتوو عائیشە تێكۆشەرێكی دێرین‌و قاڵبووی خەباتی ژنان بوو، لە ریزەكانی یەكێتیی ژنانی كوردستاندا، وەك تێكۆشەرێكی یەكێتیی نیشتمانی-یش هەمیشە دڵسۆز‌و پشوودرێژ بووە. لەدەستدانی خەمێكی قووڵە، داوای سەبووری بۆ هەموولایەك دەكەین. رۆحی بۆ هەمیشە شادبێت.  

 

عومەر فەتاح

كارگێڕی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك

8/6/2019

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket