گەرمترین ناوچەی جیهان زیاتر لە 52 پلەی تێپەڕاند
جیهان 03:06 PM - 2019-06-09.
بەرزترین پلەی گەرما لەسەر ئاستی جیهان لەوڵاتی كوەیت تۆماركراوەو زیاتر لە 52 پلەی سەدی تێپەڕاندوەو پێشنبینیش دەكرێت ئەم هەفتەیە لە 50 بۆ 51 پلەی سەدی بێت.
بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی (قەبەس)ی كوەیتی كە لەزاری خالد زەعاق ئەندامی یەكێتی عەرەبی بۆ زانستی گەردونناسی و فەلەكناسی سعودی بڵاویكردوەتەوە نیوەرۆی دوێنێ شەممە، لەناوچەی مەتربەی باكوری وڵاتی كوەیت پلەی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوەو گەیشتوەتە 52.2 پلەی سەدی.
ئەو شارەزایەی بواری گەردون و فەلەكناسی ئەوەشی وتوە: هەر لەوڵاتی كوەیت پلەی گەرما بەنریكەی 49 پلەی سەدی بووەو لەفڕۆكەخانەی ئەو وڵاتەش هەمان پلە تۆماركراوە، ئەوەشی وایكردوە بەكارهێنانی وزەی كارەبا لە رۆژی شەممەدا بەراورد بە رۆژی هەینی بەرزببێتەوە بگاتە 13 هەزارو 500 مێگاوات و جیاوازیی بەكارهێنانی كارەباش لەو دوو رۆژەدا 600 مێگاوات بووە.
رۆژنامەكە لەسەرچاوەیەكی ناو فڕۆكەخانەی كوەیتەوە ئەوەشی بڵاوكردوەتەوە كە پێشبینی دەكرێت ئەمڕۆ بەهۆی بەرزی پلەكانی گەرماو دەستپَێكردنەوەی دەوامی ئاسایی بەكارهێنانی وزەی كارەبا بگاتە 13 هەزارو 800 مێگاوات.
پێشبینییەكانی شارەزایانی كەشناسی ئاماژەشیان بەداوە كە چاوەڕوان دەكرێت لەماوەی ئەم هەفتەیەدا لەكوەیت پلەی گەرما 50 پلەی سەدی بێت و رۆژی سێ شەممەش 51 پلە تۆمار بكات.
PUKmedia ئاژانسەكان
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
04:02 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
02:26 PM - 2024-04-17
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
10:41 AM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17 -
هەشتەمین دیداری سلێمانی دەستپێدەکات
کوردستان 09:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج تیرۆریست دەکوژرێن
کوردستان 10:59 PM - 2024-04-16 -
مەکتەبی سیاسی: ئێزدییەكان پێكهاتەیەكی رەسەنی كوردستانن
کوردستان 08:00 PM - 2024-04-16