riklam

روونكردنەوەی پۆلیس لەسەر كوشتنی گەنجەكەی چاڤیلاند

کوردستان 02:49 PM - 2019-06-09
.

.

بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌ لەسەر دۆسیەی كوشتنی گەنجەكەی‌ چاڤی‌ لاند روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.

دەقی روونكردنەوەكە...

روونكردنەوەی بەرێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌ لەسەر دۆسیەی كوشتنی گەنجەكەی‌ چاڤی‌ لاند.

شەوی‌ پێنجشەممە سێیەم رۆژی‌ جەژنی رەمەزان، لەروداوێكی‌ شەڕكردندا لەبەردەرگای یەكەمی پرۆژەی‌ گەشتیاریی چاڤی‌ لاند، گەنجێكی تەمەن (18) ساڵ بەناوی‌ (ع ، ح ، ع) كوژرا، دوای‌ روداوەكە هێزەكانی پۆلیس سێ‌ تۆمەتباریان دەستگیركرد.

بۆ هەمو لایەكی ڕوندەكەینەوە كە هەر لەسەرەتای ئاگاداركردنەوەی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی لەڕوداوی كوشتنی گەنجەكە، دەستبەجێ‌ هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن گەیشتونەتە شوێنی ڕوداوەكەو گەنجەكە بەبرینداری بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە، بەڵام بەداخەوە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە.

هاوكات توانراوە سێ‌ تۆمەتبار بەناوەكانی (ن ، ح ، ج - ژ ، ن ، ح - أ ، ع ، ع ) دەستگیربكرێن‌و ڕادەستی بنكەی پۆلیسی ئازادی بكرێن بۆ لێكۆڵینەوەی زیاتر لەڕوداوەكە.

لەئێستادا لەلایەن پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە هەموو ڕێكارە یاساییەكان گیراونەتەبەرو هەركەسێكیش لەسەر ئەم ڕوداوە فەرمانی گرتنی بۆ دەربچێت دەستگیردەكرێت.

وەكو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هاوڵاتیان دڵنیادەكەینەوە كە كار لەسەر هەمو سكاڵاكان دەكەین‌و داكۆكی لەمافی سكاڵاكاران دەكەین بەپێی رێكارە یاساییەكان.


PUKmedia راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket