riklam

سلێمانی... نانەواخانەیەك دادەخرێت

کوردستان 02:33 PM - 2019-06-09
.

.

بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی كاركردن و پابەند نەبوونی بە مەرج و رێنماییەكان، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی نانەواخانەیەك دادەخات.

لەلایەن لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیەوە و بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی كاركردن و دەست بەسەر بڕێكی زۆر ئاردی نەشیاو بۆخواردن، لە بازاڕی نەورۆزی شاری سلێمانی نانەواخانەیەك دادەخرێت.

بڕی ئەو ئارده نەشیاوەی لەنانەواخانە نایاساییەكەدا دەستی بەسەرداگیراوە‌ یەك تۆن و نیووە كە ئەسپێی كردووە لەگەڵ هەبوونی پاشەڕۆی قرتێنەرەكان (جرج و مشك) بەڵام خاوەنەكەی بەنیازبووە بۆ كەبابخانە و چێشتخانه نانی‌ لێ دروست بكات.

بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی، نانەواخانەكە دادەخرێت و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە تەواوی ئاردە خراپ بووەكە لەناو دەبرێت هەروەها خاوەنەكەشی روبەروی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.‌‌

بەپێی یاسا و رێنماییەكان، پێویستە ئەو شوێنانەی كار دەكەن مۆڵەت لە لایەنی پەیوەندیدار بە پیشەكانیان وەربگرن، پاشان پابەندی تەواوی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن بن، بە پێچەوانەوە لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە روبەروی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە.

PUKmedia راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

 

44.jpg

978.jpg

11.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket