riklam

جامێ ئاوى سارد

بابەتی گۆڕاو 02:27 PM - 2019-06-09
.

.

جامێ ئاوى سارد

ـ ئه‌و په‌ڵه‌یه‌ چى یه‌ به‌ قۆڵته‌وه‌ رۆڵه‌؟
× هیچ نى یه‌ به‌گم، ده‌مێكه‌ وایه‌.
ـ ده‌ بچۆ بۆ لاى دكتۆر با به‌ لێزه‌ر و مێزه‌ر بۆت بسووتێنێ.. ئاوا ناشیرینه‌.
× ناچم عه‌یبه‌.
ـ به‌خوا سه‌یرى!!.. ئه‌و هه‌موو په‌ڵه‌ گه‌نمه‌یان سووتاند عه‌یب نه‌بوو، به‌ڵام تۆ په‌ڵه‌یه‌كى بچووكى سه‌ر قۆڵت بسووتێنى عه‌یبه‌؟؟.. به‌قسه‌م بكه‌ بچۆ.
× ناڕۆم به‌سه‌رى عه‌زیزت.
ـ ئه‌وه‌ به‌و عه‌زیزه‌ى جه‌نابتا هینم بیركه‌وته‌وه‌، مامۆستا كه‌مالى ئاوه‌ڵزاوات.. ده‌مێكه‌ دیار نى یه‌.. ئه‌حواڵى ئه‌زانیت؟
× به‌ڵێ هه‌ر له‌ سویده‌ و قه‌راره‌ له‌م به‌ینه‌دا سه‌رێك بداته‌وه‌ بۆ معامه‌له‌كه‌ى.
ـ وه‌ڵـڵا حه‌ز ئه‌كه‌م بیبینم.. مامۆستا كه‌مالم خۆش ئه‌وێ.. پیاوى چاكه‌.
× كوڕت نه‌مرێ یاخوا.. به‌س كه‌ بینیت پێ ى مه‌ڵێ مامۆستا.
ـ بۆچى؟ ئه‌ى مامۆستا نه‌بوو وه‌ختى خۆى؟
× با.. به‌ڵام دووهه‌زار و سێ كه‌ هاته‌وه‌ براده‌ران به‌ نائیب زابت ته‌عینیان كرده‌وه‌.
ـ نائیب زابت؟!!.. یه‌عنى چى؟؟
× چى یه‌عنى چى؟ مه‌عاشى نائیب زابت زیاتر بوو بۆیه‌... ته‌عینیان كرد و یه‌كسه‌ر رۆشته‌وه‌ بۆ سوید.. منى كردووه‌ به‌ وه‌كیل ئه‌وه‌چه‌ند ساڵه‌ مه‌عاشه‌كه‌ى بۆ وه‌رئه‌گرم.
ـ ئه‌ى ئێستا بۆچى دێته‌وه‌؟ ته‌عدیلى شه‌هاده‌كه‌ى ئه‌كات؟
× نه‌خێر.. وه‌عدیان داوه‌تێ ته‌رفیعى پێ بكه‌ن.. قه‌راره‌ بیكه‌ن به‌ عه‌مید.
ـ له‌ نائیب زابتى یه‌وه‌ بۆ عه‌مید؟!!
× به‌ڵێ.
ـ ده‌ راكه‌.. راكه‌ خێرا جامێ ئاوى ساردم بۆ بێنه‌.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket