riklam

باندێك بە حەوت ملیۆن حەبی هۆشبەرەوە دەستگیردەكرێت

کوردستان 01:09 PM - 2019-06-09
.

.

هێزه‌كانی ئاسایش چوار بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و ده‌ست به‌سه‌ر نزیكه‌ی حه‌وت ملیۆن حه‌بی ماده‌ی هۆشبه‌ردا ده‌گرن.

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ چوار بازرگانی عه‌ره‌بیان ده‌ستگیر كردووه‌ كه‌ نزیكه‌ی حه‌وت حه‌بی ماده‌ی هۆشبه‌ریان پێبووه‌ كه‌ ویستویانه‌ بیگوازنه‌وه‌ بۆ به‌غدا.

ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی...

پاش ئه‌وه‌ی كه‌زانیاریمان پێگه‌یش له‌ڕێگه‌ی سه‌رچاوه‌ تایبه‌ته‌كانی خۆمانه‌وه‌ له‌شه‌وی 7 حوزه‌یرانی 2019 كه‌هاوكات چواره‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌ هێزه‌كانمان وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ی خۆیان كه‌خزمه‌ت كردنه‌ به‌هاوڵاتیان توانیمان له‌كاتی ئاماژه‌پێكراودا له‌بۆسه‌یه‌كدا له‌بازگه‌ی بانی مه‌قان ده‌ست بگرین به‌سه‌ر مونشائه‌یه‌كدا برێكی زۆر له‌حه‌ب و ده‌رزی هۆش به‌ری تێدا بوو له‌هه‌مان كاتدا چوار كه‌س به‌تۆمه‌تی بازرگانی كردن به‌ومادانه‌وه‌ ده‌ست گیر كراون كه‌ویستویانه‌ ئه‌ومادانه‌ له‌پاریزگای سلێمانیه‌وه‌ بگوازنه‌وه‌ بۆ به‌غداد ی پایته‌ختی عێراق له‌ئێستادا سه‌رجه‌م ماده‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌ و ئه‌و چوار كه‌سه‌یش به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بن كه‌ تۆمه‌ت بارن به‌ بازرگانی كردن به‌و مادانه‌وه‌ به‌پێی ماده‌ی چوارده‌ی هۆشبه‌ر به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌ندن و لێكۆینه‌وه‌ له‌دۆسیه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌

ئه‌وحه‌ب و مادانه‌ی كه‌ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌ نۆ جۆرن.

1-لۆرازپام / loraze pam
2-لۆراز پام/loraze pam
3_پۆكساكیم/poxakim
4-لۆرازپام۲/ 1mg\lorazepam
5-كونكره‌ ملغم/concor
6-زیادیك/zeeadic
7_فۆس ماكس/fosmax
8_turbuhaler
9_لورازپام۱/lorazepam

ڕاگه‌یه‌ندراوی ڕاگه‌یاندنی ئاسایشی ڕۆژ ئاوای سلێمانی

PUKmedia ڕاگه‌یاندنی ئاسایشی ڕۆژ ئاوای سلێمانی

40 (1).jpg

40 (2).jpg

40 (3).jpg

40 (5).jpg

40 (4).jpg

40 (6).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket