riklam

هەشتا دۆنم پووش و پاوان له‌چه‌مچه‌ماڵ دەسووتێت

کوردستان 12:12 PM - 2019-06-09
.

.

به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ زیاتر له‌ 80 دۆنم پوش و پاوان له‌ سنوری چه‌مچه‌ماڵ سووتا.

به‌هۆی وه‌رزی هاوین و به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و وشكبوونی گژوگیاڕووبه‌رێكی زۆری چیاو پێده‌شته‌كان گژوگیا تیایاندا وشك ده‌بێت، ئه‌وه‌ش هۆكاریكی سه‌ره‌كیه‌ بۆكه‌وتنه‌وه‌ و ته‌شه‌نه‌كردنی ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان. ئه‌و دیارده‌یه‌ش ساڵانه‌ چه‌ند جارێك دووباره‌ ده‌بنه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كوژاندنه‌وه‌ و كۆنترۆڵ  كردنیان كارێكی زه‌حمه‌ته‌ هاوكات زیانێكی زۆر به‌سروشت و ژینگه‌ی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت به‌و هۆكاره‌وه‌له‌ سنوری چه‌مچه‌ماڵ  له‌ سێ ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌دا زیاتر 80 دۆنم پوش سووتاوه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌  عه‌میدی هێمن كمرخان ئه‌فندی  به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند له‌ ناحیه‌ی شۆرش ئاگرێك كه‌وته‌وه‌  ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌یه‌كی بنكه‌ی پۆلیسی دارستانی شۆرش گه‌یشتنه‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ دوای چه‌ند سه‌عاتێك توانرا  ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵبكرێت و به‌وهۆكاره‌ش نزیكه‌ی (50) دۆنم له‌پووش و په‌رێز سووتاوه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ له‌ ناحیه‌ی سه‌نگاو ئاگرێك كه‌وته‌وه‌  ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌یه‌كی بنكه‌ی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سه‌نگاو  گه‌یشتنه‌ شوێنی ڕوداوه‌كه‌ توانرا  به‌زووی كۆنترۆڵبكرێت و به‌وهۆكاره‌ش نزیكه‌ی 30 دۆنم له‌پوش و پاوان سوتاوه‌.

له‌هه‌مان سنوردا له‌ ناحیه‌ی ته‌كیه‌ ئاگرێك كه‌وته‌وه‌ ده‌ستبه‌جێ پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی ته‌كیه‌ گه‌یشتنه‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ توانرا له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵ بكرێت به‌و هۆیه‌وه‌ 4 دۆنم له‌پوش و پاوان سوتا وه‌ هۆكاری سوتانی ئاگره‌كان نه‌زانراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوون به‌رده‌وامه‌.

PUKmedia به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان وژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket