riklam

حكومه‌ت له‌باره‌ی دامه‌زراندنه‌وه‌ بڕیارێكی نوێ ده‌رده‌كات

عیراق 11:05 AM - 2019-06-09
.

.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، دووباره‌ ئه‌و كه‌سانه‌ داده‌مه‌زرێنێته‌وه‌ كه‌پێشتر به‌هه‌ر هۆكارێك بێت له‌ ریزه‌كانی پاسه‌وانی سنورو پۆلیسی فیدراڵی و پۆلیسی نه‌وت و گاز و به‌رگریی شارستانی، دوورخراونه‌ته‌وه‌ یاخود خۆیان وازیان هێناوه‌.

به‌پێی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق, كه‌ ئیمزای محه‌مه‌د به‌در ناسر، بریكاری وه‌زیری ناوخۆی عێراق بۆ كاروباری ئاسایشی له‌سه‌ره‌و له‌ به‌رواری 3ی حوزه‌یران ده‌رچووه‌ و ئاڕاسته‌ی هه‌ر یه‌ك له‌فه‌رمانده‌یی پاسه‌وانی سنور, فه‌رمانده‌یی هێزی پۆلیسی فیدراڵی, به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی نه‌وت و گاز و به‌رگریی شارستانی كراوه‌، تیایدا هاتووه‌، هه‌ر كارمه‌ندێكی ئه‌و شوێنانه‌ی ئاماژه‌یان پێكراوه‌، له‌ماوه‌ی ڕابردوداو به‌هه‌ر هۆكارێك دوورخراونه‌ته‌وه‌ یاخود ده‌ستیان له‌كاره‌كه‌یان هه‌ڵگرتوه‌, ده‌توانن دووباره‌ ڕێكاری دامه‌زراندنه‌وه‌یان بۆ بكرێت به‌و مه‌رجه‌ی خۆیان بیانه‌وێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، پێویسته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ماوه‌ی 10 ڕۆژداو له‌ ڕۆژی ده‌رچوونی ئه‌و بڕیاره‌وه‌، سه‌ردانی ئه‌و شوێنه‌ بكه‌ن كه‌ پێشتر ده‌وامیان لێكردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕێكاره‌ ئیداری و یاساییه‌كانیان بۆ جێبه‌جێ بكرێت.


PUKmedia ئاژانسه‌كان

 

0000.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket