riklam

یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی له‌ فینلاند به‌ڕێوه‌چوو

ی.ن.ک‌‌ 10:56 AM - 2019-06-09
.

.

له‌رۆژی شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 8-6-2019 له‌ شاری هیلسنكی و به‌سه‌رپه‌رشتی كۆمیته‌ی فینلاند ئاهه‌نگی یادی 44 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو به‌ ئاماده‌بوونی وه‌فدی باڵیۆزخانه‌ی كۆماری عیراق به‌سه‌رۆكایه‌تی مپیل السبتی باڵیۆزی عیراق له‌ هیلسنكی، هه‌روه‌ها به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسی مه‌كته‌بی خزمه‌تی پێشمه‌رگه‌ و تێكۆشه‌ره‌ دێرینه‌كانی هه‌نده‌ران ئاسۆ ڕۆژبه‌یانی، هه‌روه‌ها موحسین مزوری په‌یامنێری كه‌ناڵی ئاسمانی گه‌لی كوردستان و به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری زۆرێك له‌ حزبه‌ عیراقی و كوردستانییه‌كان و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ڕه‌وه‌ندی عیراقی و كوردستانی و به‌شیكی زۆر له‌ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌كێتی و ئه‌ندامان و كارگێڕانی كۆمیته‌ی فینلاند و به‌رپرس و جێگری كه‌رته‌كانی هیلسنكی و ئیسپۆ و توركۆ به‌شداربوون.

سه‌ره‌تا له‌سه‌ر ئاوازی سروودی مه‌شخه‌ڵان ئاماده‌بووان بۆ ڕێزگرتن له‌ گیانی پاكی شه‌هیدانی كورد و كوردستان ده‌قیقه‌یه‌ك به‌پێوه‌ وه‌ستان، پاشان به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووان كرا وده‌سكرا به‌ پێشكه‌ش كردنی په‌یامه‌كان ، به‌م شیوه‌یه‌ی خواره‌وه‌

نه‌بیل محه‌مه‌د ئه‌مین لێپرسراوی كۆمیته‌ی فینلاند په‌یامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستانی پێشكه‌ش كرد.

فرزدق محه‌مه‌د په‌یامی باڵیۆزخانه‌ی عیراق

ئاسۆ رۆژبه‌یانی په‌یامی به‌رپرسی مه‌كته‌بی خزمه‌تی پێشمه‌رگه‌ و تێكۆشه‌ره‌ دێرینه‌كانی هه‌نده‌ران

حاكم عوسمان په‌یامی پارتی دیموكراتی كوردستان

علی الخرسان په‌یامی تیار الحكمه‌

فایق مه‌سعودی په‌یامی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران

یوسف ئه‌بو ئه‌لفوز په‌یامی حزبی شیوعی عیراقی

هیوا شوانی په‌یامی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی فینلاند

ئاسۆ ڤیان په‌یامی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیكی كورد له‌ فینلاند

سیروان سابیر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ فینلاند

جه‌لال سوبحانی كۆمیته‌ی گشتی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له‌ فینلاند

خه‌لیل عه‌لیزاده‌ حزبی دیموكراتی كوردستان

عدنان الخرسان حزبی ده‌عوای ئیسلامی

بروسكه‌ی پیرۆزبایی له‌لایه‌ن الحركه‌ الدیمقراطیه‌ الاشوریه‌

هه‌روه‌ها ناز ئه‌حمه‌ دخۆشناو پارچه‌ شیعرێكی پێشكه‌ش كرد

پاشان ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌ مۆزیك و گۆرانی به‌رده‌وام بوو تا دره‌نگانی شه‌و به‌سه‌رپه‌رشتی هونه‌رمه‌ندان حه‌مید جوامێری و حه‌مه‌ به‌رزنجی و سامان پاك نه‌فه‌س ، جێێ ئاماژه‌ پێكردنه‌ پێشكه‌شكه‌رانی یاده‌كه‌ مه‌زن بابان و گه‌شاو بیبانی بوون.


PUKmedia جه‌بار جومعه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket