riklam

ئه‌حمه‌د رازی گه‌یشته‌ سلێمانی

کوردستان 10:45 AM - 2019-06-09
.

.

ئه‌حمه‌د رازی ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق گه‌یشته‌ شاری سلێمانی و به‌شداری یارییه‌كی مێژووی ده‌كات.

به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ یارییه‌ دۆستانه‌كه‌ی نێوان ئه‌ستێره‌كانی پێشووی عیراق و هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان ، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 9-6-2019 ئه‌حمه‌د رازی ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عیراق و باشترین یاریزانی كیشوه‌ری ئاسیا له‌ساڵی 1988 گه‌یشته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی و له‌ لایه‌ن رێكخه‌رانی یارییه‌كه‌وه‌ پێشوازی لێكرا .

ئه‌حمه‌د رازی یه‌كێكه‌ له‌ یاریزانه‌ گۆڵكاره‌كانی مێژووی عیراق و خاوه‌نی ته‌نیا گۆڵی عیراقه‌ له‌ مێژووی جامی جیهانی كاتێك له‌ساڵی 1986 له‌سه‌ر تۆڕی به‌لجیكای تۆماركرد.

ئه‌حمه‌د رازی شه‌وی دووشه‌ممه‌ 10-6-2019  سه‌عات 9:00 شانبه‌شانی چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی عیراق له‌سه‌ر یاریگه‌ی سلێمانی ( مه‌لعه‌به‌كه‌) به‌شداری ده‌كات له‌یاری ماڵئاوایی ئه‌حمه‌د سالاری گۆڵكاری مێژووی خولی نایابی كوردستان و یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی .

 

PUKmedia  هه‌رێز جه‌مال/ سلێمانی

 

13.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket