riklam

داوای له‌سێداره‌دانی تاوانبارانی دلینی ته‌مه‌ن 10 ساڵان ده‌كرێت

کوردستان 10:28 AM - 2019-06-09
.

.

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دهۆك راگه‌یاند، سزای ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و تاوانه‌یان به‌رامبه‌ر ئه‌و كچه‌ منداڵه‌ كردوه‌ سزایان له‌سێداره‌دانه‌.

تاریق ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دهۆك له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رايگه‌یاند: ئه‌و كه‌سانه‌ی دلینی ته‌مه‌ن 10 ساڵانیان كوشت، ده‌ستگیر كراون و دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌.

وتیشی: وه‌ك هێزی ئه‌منی پارێزگای دهۆك ده‌نگمان ده‌خه‌ینه‌ پاڵ ده‌نگی خه‌ڵك داواكارین ئه‌و كه‌سانه‌ سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌ربچێت، چونكه‌ ئه‌و تاوانانه‌ له‌ كلتوری ئێمه‌دا هێجگار قێزه‌ونه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دهۆك راشیگه‌یاند: تاوانباران ده‌ستگیركراون و ئه‌و كه‌سانه‌ ناسیاوییان له‌گه‌ڵ باوكی دلینی ته‌مه‌ن 10 ساڵان هه‌بووه‌و له‌و رێگه‌یه‌وه‌ كچه‌كه‌یان هه‌ڵغه‌ڵه‌تاندوه‌و دووریان خستوه‌ته‌وه‌ به‌دار كوشتوویانه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket