riklam

مه‌كته‌بی سیاسی كۆده‌بێته‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 09:41 AM - 2019-06-09
.

.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 9-6-2019، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سلێمانی كۆببێته‌وه‌و تاوتوێیی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ پارتی بكات.

له‌و باره‌یه‌وه‌ قادر عه‌زیز ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی، هاوكات سه‌رپه‌رشتیاری مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی كۆده‌بێته‌وه‌ بۆ تاوتوێكردنی دواگۆڕانكاریی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر پرسی دانانی پارێزگارێكی كورد له‌پشكی یه‌كێتی بۆ پارێزگاری كه‌ركوك.

وتیشی: مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم مه‌راسیمێكی ئاساییه‌و پرسێكی سیاسی گرنگ نیه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سیاسیدا ئه‌وه‌ یه‌كلاده‌بێته‌وه‌ كه‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌شداری مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات یاخود نایكات.

PUKmedia دیار ستار

 

 

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket