riklam

ئەڵمانیا.. پێشمەرگە دێرینەكان سەردانی بنەماڵەی كەریم ئەحمەد دەكەن

ی.ن.ک‌‌ 10:54 PM - 2019-06-08
.

.

وەفدێكی كۆمیتەی ئەڵمانیای كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان لەشاری گۆتێنگن سەردانی سیاسەتمەداری گەلەكەمان (مامۆستا كەریم ئەحمەد) یان كردو لەلایەن هاوڕێ كاروانی كوڕی و خانەوادەكەیەوە پێشوازی گەرمیان لێكرا.

لەو دیدارەدا هاوڕێ كامەران بەرپرسی كۆمیتەكە ستایشی رۆڵی ئەو سەركردەیەی كرد لە بزاڤی رزگاریخوازانەی گەلەكەمان و رابەرایەتی كردنی حزبی شیوعی كوردستان و هەوڵەكانی ئاشتی و تەبایی لەنێوان پارتەكوردیەكان و دامەزراندنی پەرلەمان وحكومەتی هەرێمی كوردستان، هەروەها باسی پێگەی بنەماڵەكەیانی كرد لەشاری هەولێر و كۆیە كە هەمیشە سەرقافڵەی كوردایەتی و بەرخۆدان و شۆڕشەكان بوون و بێ پەروا خزمەتی دۆزی رەوای گەلەكەمانیان كردوە، لەبەرامبەردا خانەوادەكەی سوپاسی پێشمەرگە دێرینەكانیان كرد كە بەردەوام دڵسۆزانی رێگای سەرفرازی نیشتیمانیان لەبیرەو ناوە ناوە كەسایەتیەكان بەسەردەكەنەوە.

 لەڕێی ئەوستافەشەوە پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی سەركردایەتی و هێزی پێشمەرگەو ئەندام و لایەنگرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد بەبۆنەی یادی 44  ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی و ئەم یادەیان لەهەڤاڵان پیرۆزكرد، دواتر  شێخ هیوا  ئەندامی وەفدەكە باسی لە غیابی سەرۆكی كۆچكردوو مام جەلال كرد كە لەوكاتەی بەهۆی نەخۆشیەوە گۆڕەپانی سیاسی كوردستان و عیراقی جێهێشت تا ئێستاش قەیران لەدوای قەیران بەرۆكی ئەو ووڵاتەی گرتوەو بە لەدەستدانی ئەو رابەرە مەزنە كورد كلیلی چارەسەری كێشەو نەهامەتیەكانی ونكردو تا ئەبەد كەسایەتیەكی وا مەزن دروست نابێتەوە.

 هەروەها شێخ وەهاب ئەندامی كۆمیتە لەسەر كێشەو ئاریشەكانی ئەمڕۆی كوردستان دواو وتی: ئەوانەی پڕوپاگەندەی ئەوەیان دەكرد كە گوایە یەكێتی پێگەی دابەزیوەو قورسای خۆی لەنێوەندی سیاسی لەدەستداوەو، هێزی براوەی هەڵبژاردن بۆ پێكهێنانی حكومەت ئیئتیلاف كردن پێویستی پێی نەماوە، دەركەوت بەبێ یەكێتی پێكهاتنی حكومەت ئەستەمەو پرۆسەی سیاسیش بە پەراوێزخستنی ئەو هێزە تێكدەچێ و هیچ لایەنێكی سیاسی هەرێم ودەرەوەی هەرێم ناتوانێت بەبێ بەشداری یەكێتی بتوانێت بەرقەراری سیاسی لەهەرێم بەدی بێنێ و بەبێ بونی یەكێتی پرۆسەی سیاسی بەتەواوی سكست دێنێت،

وەفدی میوان مەدالیای رێزلینانی مامە ریشەی كۆمیتەیان پێشكەش بە هاوڕێ كاروان كردو هیوای تەمەن درێژی وخەباتی بێوچانیان بۆ ئەوبنەماڵەیە خواست لەبەردەوامبون لە خەباتی كوردایەتی.

لەكۆتاییدا بنەماڵەی كەریم ئەحمەدی سەركردەو سكرتێری پێشوتری حزبی شیوعی كوردستان سوپاس هەڤاڵانیان كرد لەو بەسەركردنەوەیەو پشتیوانی هەوڵەكانی ئاسایی كردنەوەی نێوان یەكێتی وپارتیان كردو هەمووان سڵاوی وەفاو رێزو خۆشەویستیان بۆ گۆڕی خوالێخۆشبو سەرۆك مام جەلال و  هەموو شەهیدانی كوردو كوردستان نارد، عەلی مام مارف برای شەهید حەمە ئازاد هاوڕێیەتی وەفدەكەی كرد.   

PUKmedia راگەیاندنی كۆمیتە ئەڵمانیای پێشمەرگە دێرینەكان

 

٢.jpg

٤.jpg

٥.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket