riklam

شەپۆلێكی گەرما روو لەعیراق دەكات

عیراق 09:28 PM - 2019-06-08
.

.

سادق عەتیە پسپۆڕ لەدەستەی گشتی كەشناسی عیراق رایگەیاند پێشبینی دەكرێت لەڕۆژانی داهاتوودا شەپۆلێكی گەرما روو لەعیراق بكات و سەرجەم شارەكان بگرێتەوە.

ئەو پسپۆڕەی كەشناسی رایگەیاندوە: شەپۆلەكە لە رۆژی یەك شەممەوە دەستپێدەكات و تا چوارشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت و لە ناوچەكانی باشووری عراق پلەكانی گەرما بۆ 50 تا 52 پلە بەرز دەبێتەوەو پارێزگاكانی ناوەڕاست و باكوریش كەمتر لەو پلەیە دەبن.

ئەوەشی خستوەتەڕوو: لەڕۆژانی پێنج شەمم و هەینیەوە پلەكانی گەرما بە كۆی دوو تا سێ پلە دابەزین بەخۆوە دەبینێت و جوڵەی باش لە باكوری رۆژئاواوە بایەكی هێواش هەڵدەكات و وردە وردە گۆڕانكاری بەسەردا دێت تا لە چوارشەممەی داهاتوودا خێراییەكەی دەگاتە 45 كیلۆمەتر لە سەعاتێكداو پێنج شەممەش دەگاتە 55 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا.

سادق عەتیە دەشڵێت: رۆژانی شەممەو یەكشەممە شەپۆلێكی باران بارین پارێزگای ئەنبارو چەند بەشێكی پارێزگای نەینەواو چەند ناوچەیەكی پارێزگاكانی كەركوك و سەڵاحەدین دەگرێتەوە، بەڵام سەرجەم ناوچەكانی تری عیراق ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرز دەبن. 

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket