riklam

حه‌رب: عیراق مافی سزادانی داعشه‌ بیانییه‌كانی ھه‌یه‌

عیراق 07:31 PM - 2019-06-08
.

.

پسپۆڕێكی یاسایی ده‌ستوریی ده‌ڵێت: داواكه‌ی پاریس له‌باره‌ی دادگایی تیرۆرسته‌ فه‌ڕه‌نسییه‌كان له‌ عیراق نا ده‌ستورییه‌.

تارق حه‌رب پسپۆڕی یاسایی و ده‌ستوریی له‌ عیراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند، داواكه‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌ عیراق، بۆ دامه‌زراندنی دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به‌مه‌به‌ستی دادگاییكردنی داعشه‌ بیانییه‌كان كه‌ له‌ زیندانه‌كانی عیراقن، ھیچ لێكه‌وته‌و پاپه‌ندبوونێكی یاسایی له‌ سه‌ر عیراق نابێت و دژی ده‌ستوری ھه‌میشه‌ییشه‌.

حه‌رب رونیشیكرده‌وه‌، ده‌ستور رێگه‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی عیراق ده‌دات بۆ دادگاییكردن و سزادانی ئه‌و تیرۆرسته‌ به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك بیانییانه‌ی له‌ عیراق تاوانیان ئه‌نجامداوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، عیراق مافی ده‌ستوریی و یاسایی ھه‌یه‌ بۆ سزادانی تیرۆرستانی داعش به‌بێ جیاوازی، ناشبێت به‌غدا سازش له‌و مافه‌ یاساییه‌ی بكات، بۆ سزادانیان.

PUKmedia راگه‌یاندنه‌كانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket