riklam

جه‌خت له‌پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق و ئه‌ڵمانیا كرایه‌وه‌

عیراق 05:32 PM - 2019-06-08
.

.

د. به‌رھه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌مڕۆ 8-6-2019، له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیكرد له‌ ھایكو ماس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا وه‌فدی یاوه‌ری.

له‌میانی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رھه‌م ساڵح، خۆشحاڵی خۆی به‌سه‌ردانی وه‌فدی میوان ده‌ربڕی و جه‌ختی له‌ گرنگی به‌ھێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ھه‌ردوو وڵات و سود وه‌رگرتن له‌ ئه‌زموون و شاره‌زایی له‌ پێناوی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ھاوبه‌شه‌كان كرده‌وه‌، به‌تایبه‌تی له‌ بواره‌كانی ئابوری و پیشه‌سازیدا، ھاوكات ھه‌وڵه‌كانی ھاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ پشتیوانیكردنی عیراقی له‌بواره‌ جیاجیاكان و ھه‌روه‌ھا پشتیوانی ئه‌ڵمانیای بۆ گه‌لی عیراق، به‌تایبه‌تی له‌ پرۆسه‌ی كۆمه‌ككردن ئاواره‌كان به‌رزنرخاند .

 له‌ درێژه‌ی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار ئاماژه‌ی به‌ھه‌ڵوێستی عیراق كرد له‌باره‌ی ھه‌ماھه‌نگی ھه‌ڵوێسته‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كۆمه‌ڵێك كێشه‌و پێشھات له‌ ناوچه‌كه‌دا، ھاوكات جه‌ختی له‌ دیدی نه‌گۆڕی عیراق كرده‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌كه‌، كه‌ بریتییه‌ له‌به‌ر چاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای عیراق.

سه‌رۆك كۆمار روونیكرده‌وه‌ كه‌ دامه‌زراندنی سیستمێكی ناوچه‌یی جێگیرو به‌ھێزكردنی كۆده‌نگی نێوده‌وڵه‌تی و له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ھاوبه‌شه‌كان باشترین ڕێگا چاره‌یه‌ بۆ دورخستنه‌وه‌ی عیراق و ناوچه‌كه‌ له‌ ئه‌گه‌ری به‌ریه‌ك كه‌وتن و ململانێ .

ھه‌روه‌ھا سه‌رۆك به‌رھه‌م ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ عیراق له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی ھاوبه‌ش وسه‌قامگیری و ئاسایش و ئاشتی له‌ ناوچه‌كه‌دا ره‌فتار ده‌كات.

سه‌رۆك كۆمار باسی له‌ پێویستی یه‌كخستنی ھه‌وڵه‌كان كرد، له‌پێناوی زاڵكردنی زمانی دیالۆگ و دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ده‌ستێوه‌ردان له‌ كاروباری وڵاتان، ھه‌روه‌ھا ئاماژه‌ی به‌ گرنگی ڕۆڵی ئه‌ڵمانیا كرد  له‌ پشتیوانیكردنی ھه‌وڵه‌كانی ئاشتی و كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له‌پێناوی ئاینده‌یه‌كی باشتر بۆ ناوچه‌كه‌. 

له‌لای خۆیه‌وه‌، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا پابه‌ندبوونی وڵاته‌كه‌ی له‌پشتیوانیكردنی عیراق له‌ گشت بواره‌كانداو به‌ھه‌ند وه‌رگرتنی ئه‌ڵمانیای له‌ فراوانكردنی ئاسۆی ھاریكاری دوو قۆڵی له‌نێوان ھه‌ردوو وڵاتدا دووپاتكرده‌وه‌، ھاوكات ڕۆڵی سه‌ره‌كی عیراقیشی له‌پێناوی به‌ھێزكردنی بنه‌ماكانی ئاشتی وئاسایش و سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌كه‌ به‌رزنرخاند.

PUKmedia

77277727.jpg

45454242424.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket