riklam

نوێنه‌ران گفتوگۆ له‌سه‌ر سوتاندنی ده‌غڵودانی جوتیاران ده‌كات

عیراق 05:16 PM - 2019-06-08
.

.

بڕیاره‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ دانیشتنی داهاتوودا، گفتوگۆ له‌سه‌ر سوتاندنی ده‌غڵودانی جوتیاران بكات.

حه‌سه‌ن ئاڵی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 8-6-2019، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار پڕۆژه‌یه‌كیان ئاماده‌كردووه‌ كه‌ بڕیاره‌ پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی بكه‌ن بۆ دیاریكردنی دانیشتنێكی نوێنه‌ران، تایبه‌ت به‌ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بابه‌تی سوتاندنی ده‌غڵودانی جوتیاران، له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عیراق.

راشیگه‌یاند: سوتاندنی ده‌غڵودانی جوتیاران بابه‌تێكی زۆر گرنگه‌و په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به‌ ئاسایشی ئابوری و ژێرخانی كشتوكاڵی و ئابوری وڵاته‌وه‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و حكومه‌ت وه‌ك دوو ده‌سه‌ڵاتی باڵا له‌ وڵاتدا كاری جددی له‌سه‌ر بكه‌ن و رێگری بكه‌ن له‌ روودانی، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ری گونجاو بدۆزنه‌وه‌ بۆ ئه‌و كێشه‌یه‌، ئه‌ویش له‌رێگه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و جوتیارانه‌ی كه‌ به‌هۆی سوتاندنی ده‌غڵودانه‌كانیانه‌وه‌ زیانیان پێگه‌یشتووه‌، هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ پلانی تۆكمه‌ دابنرێت بۆ رێگریكردن له‌و كاره‌ خراپ و دزێوه‌.

PUKmedia زانیار مه‌جید

    

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket