مه‌لا به‌ختیار: یه‌كێتی بۆ سه‌عاتێكیش سه‌نگه‌ری چۆڵ نه‌كردوه
ی.ن.ک 04:10 PM - 2019-06-08.
یه‌كێتی، مانایه‌كی تری به‌هه‌موو ئه‌و مانایانه به‌خشی، كه له‌مێژوودا بۆ ئازایه‌تیی هه‌یه!
به‌ئاماده‌بوونی مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی‌و له‌شاری مانهایمی ئه‌ڵمانیا، رۆژی (6/6/2019) كۆمیته‌ی رێكخستنی ئه‌ڵمانیا، له‌مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا، یادی پڕ شكۆی (44) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانییی كوردستان، به‌رز راگرت.
دلێر سه‌یدا، لێپرسراوی كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیا، به وته‌یه‌ك مه‌راسیمه‌كه‌ی ده‌ستپێكردو پاشان لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، له وته‌یه‌كدا مێژووی (44) ساڵ له‌مه‌وبه‌رو سه‌ره‌تاكانی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی‌و شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مانی وه‌بیرهێنایه‌وه‌و تیایدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد:
ئه‌وكاته‌ی كه شه‌رق‌و غه‌ربی دنیا پشتیوانی رژێمی عیراقیان ده‌كرد، ئه‌وكاته‌ی پێیانوابوو بزوتنه‌وه‌ی كورد هه‌تاهه‌تایه كۆتایی پێهاتووه‌و پڕوپاگه‌نده‌ی سایكۆلۆجیان بڵاوده‌كرده‌وه، كه جارێكی تر تاكه پێشمه‌رگه‌یه‌كیش له‌كوردستان دروستنابێته‌وه! كه له‌پشت ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌یه‌شه‌وه، نه‌خشه‌یه‌ك هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی شۆڤێنییه‌ت‌و فاشییه‌تی عیراق لوتكه‌ی شاخه‌كانی كوردستان بگرێته‌وه‌و سه‌ره‌نجام هه‌ره‌سی سیاسیش بكه‌ن به‌هه‌ره‌سی سایكۆلۆجی. به‌ڵام یه‌كێتی له‌و كاته‌دا كه له‌سه‌ر ره‌گ‌و ریشه‌ی كۆمه‌ڵه رووا، سه‌ره‌نجام داده‌مه‌زرێ.
له‌به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا، رۆڵی سه‌رۆك مام جه‌لال‌و سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی بۆ دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی و بڕیاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆڕشی نوێی له‌و قۆناغ‌و هه‌لومه‌رجه‌دا‌و پاشان بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی له‌ئێستگه‌ی سوریا، به‌وردیی گێڕایه‌وه‌و به پڕ بایه‌خ ناویبردو تیایدا رایگه‌یاند:
یه‌كێتی له‌شۆڕشی نوێ‌دا، قاره‌مانێتی به‌جێهێشت! چونكه قاره‌مان ئه‌و كه‌سه‌یه كه ئازایه، به‌ڵام یه‌كێتی ئازای ئازاكان بوو، پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی، ئازای ئازاكان بوو. وتی:
له‌كوێی دنیادا بووه، دوای ساڵێك له‌هه‌ره‌سی شۆڕشێك، شۆڕشێكی نوێ به‌رپابووبێت؟! له‌كوێ دوای مانگ‌و نیوێك له‌تێكچوونی حزبێك، حزبێكی تر دروست بێت‌و سه‌رهه‌ڵبدات؟ هه‌رگیزیش له‌مێژووی هیچ شۆڕشێك، به‌قه‌د شۆڕشی نوێی كوردستان، كاره‌سات نه‌قه‌وماوه هه‌تا گه‌یشتۆته ئه‌نفال‌و كیمیاباران، به‌ڵام یه‌كێتی هه‌ر به‌رده‌وام بووه. جگه له‌مانه‌ش، مێژووی هه‌موو شۆڕش‌و راپه‌ڕینه‌كان، هه‌رگیز هیچ شۆڕش‌و راپه‌ڕینێكی چه‌كداری نه‌یتوانیوه (15) ساڵ له‌پێده‌شته‌كاندا پێشمه‌رگه‌بێ، نه‌ك له‌شاخه‌كاندا! یه‌كێتی ته‌نها بۆ سه‌عاتێكیش سه‌نگه‌ری چۆڵ نه‌كردووه‌و ئه‌مه‌ش به‌جێهێشتنی قۆناغی ئازایه‌تییه! راشیگه‌یاند: هه‌موو ئه‌و مانایانه‌ی بۆ ئازایه‌تییه هه‌یه له‌مێژوودا، یه‌كێتی مانایه‌كی تری پێدا، چونكه یه‌كێتی هه‌ر ته‌نها بۆ هه‌ڵمه‌تێك، بۆ ده‌ربازبونێك، بۆ چه‌ك له‌شان كردنێك ئازا نه‌بوو! به‌ڵكو یه‌كێتی بۆ سه‌ركه‌وتن ئازابوو، چونكه هه‌رچی هاته رێگه‌مان نه‌وه‌ستاین، هه‌تا گه‌یشتینه راپه‌ڕین‌و سه‌ركه‌وتین.
له‌به‌شێكی تری وتاره‌كه‌شیدا، مه‌لا به‌ختیار، سه‌ركه‌وتنی راپه‌ڕین‌و ستراتیجی دوای راپه‌ڕینیشی بۆ چه‌سپاندن‌و سه‌ركه‌وتنی فیدراڵ، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئازاد، دامه‌زراندنی په‌رله‌مان‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستانی خوێنده‌وه‌و وتی: له‌هه‌موو هه‌لومه‌رج‌و قۆناغه‌كانی دوای راپه‌ڕینیش، یه‌كێتی به‌سه‌ربه‌رزی لێی هاتینه‌ده‌ره‌وه.
هاوكات پاشئه‌وه‌ی ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه له‌دوای رێككه‌وتننامه‌ی واشنتۆنه‌وه له‌ساڵی (1998)ه‌وه، كورد‌و كوردستان له‌میحنه‌تی له‌ناوچوون كۆتایی دێت‌و یه‌كێتی‌و پارتی، هه‌ردوو جوامێر مام جه‌لال‌و كاك مه‌سعود، رێككه‌وتننامه‌ی واشنتۆن مۆر ده‌كه‌ن‌و كاتێكیش ده‌رگای وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كرێته‌وه، واتا ئه‌مریكا به‌ره‌سمی لێپرسراوێتی رێككه‌وتنی یه‌كێتی‌و پارتی هه‌ڵگرت‌و وتی: له‌ئێستاشدا، سه‌ره‌ڕای هه‌موو كێشه‌كان‌و ره‌خنه‌كان‌و گلله‌ییه‌كان له‌سه‌ر یه‌كێتی‌و پارتی‌و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر داخوازیی‌و چۆنێتی چاره‌سه‌ری ناكۆكییه‌كان له‌نێوانماندا، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ده‌رگای دیالۆگ له‌نێوان هه‌ردوولاماندا كراوه‌یه‌و وتی: هیچ كاتێك له‌مێژوودا هێزه سیاسییه‌كان ئه‌وه‌نده به‌ته‌حه‌مول نه‌بوون‌و ئه‌مه‌ش مایه‌ی خۆشبه‌ختییه‌كی گه‌وره‌یه‌و ده‌بێ بیپارێزین‌و هه‌ڵه‌كانی ئێستا‌و وه‌ك پێویست چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌كانیش، بكه‌ین به‌ده‌رسێك بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌میحنه‌تی شه‌ڕی ناوخۆ ده‌ربازبین‌و نیگه‌رانییه‌كان كۆتایی پێبهێنین.
له‌باره حكومه‌تی ئایینده‌ی كوردستانیشه‌وه، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌ركه‌كانی حكومه‌تی ئایینده له‌به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌مان‌و گه‌له‌كه‌مان له‌باشوری كوردستان كرد، كه چ ئه‌ركێكی هه‌یه‌و رونیكرده‌وه، كه گرنگترین دوو ئه‌رك له‌به‌رده‌م ئه‌م حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان‌و هه‌موو حزبه سیاسییه‌كانیشدا كه له‌په‌رله‌مان‌و حكومه‌تن ئه‌وه‌یه، كه ئه‌و متمانه‌یه‌ی سه‌ره‌نجامی سیاسه‌تی هه‌ڵه له‌ده‌ستمانداوه بیگێڕینه‌وه!و ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی هه‌تا راده‌یه‌كی زۆر چاوی لێپۆشراوه، ده‌بێ ئه‌م په‌رله‌مان‌و حكومه‌ته به‌رنامه‌ی هه‌بێ بۆ چاره‌سه‌كردنی. چونكه هه‌موو لایه‌كمان له‌به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردندا، وتومانه گه‌نده‌ڵی كۆتایی پێده‌هێنین‌و حكومه‌تمان كاراده‌كه‌ین. ئه‌وه‌تا حكومه‌ت‌و په‌رله‌كان پێكدێن‌و خه‌ڵكیش به‌ئاشكرا ناڕه‌زایه‌تی هه‌یه له‌گه‌نده‌ڵی‌و گه‌نده‌ڵیش بووه به‌دیارده‌یه‌كی نه‌فره‌ت لێكراو و بێزراوی هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا‌و گوناهێكی گه‌وره‌شه كورد تێوه‌بگلێ‌و ئه‌گه‌ر تێوه‌گلاش چاره‌سه‌ری نه‌كات! بۆیه ئومێده‌وارم هه‌م متمانه له‌سه‌رده‌ستی ئه‌م حكومه‌ته‌و هه‌موو لایه‌ن سیاسییه‌كان كه له‌حكومه‌تدا به‌شداری ده‌كه‌ن، بگێڕینه‌وه‌و ئومێده‌واریشم دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی كه له‌سه‌دا په‌نجای میلله‌ته‌كه‌مانی له‌هه‌ڵبژاردن دوور خستۆته‌وه‌و ئه‌وانه‌شی ده‌نگده‌ده‌ن ره‌خنه‌یه‌ی ئێجگار زۆریان له‌سه‌ر دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی‌و كاری ناپه‌سه‌ند هه‌یه، كۆتایی پێبهێنین‌و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه پاشكه‌وتی موچه، كه وه‌ك قه‌رزێك له‌لای حكومه‌ته، هه‌مووی بدرێته‌وه‌و سه‌ره‌نجام له‌ده‌ساڵی ئایینده‌شدا ده‌بێ نه‌رم نه‌رم به‌ره‌و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی بڕۆین. چونكه سه‌رده‌م سه‌رده‌می ته‌نها مووچه‌دان نییه به‌خه‌ڵك، به‌ڵكو سه‌رده‌می ته‌ئمینكردنی ژیانی خه‌ڵكه، له‌منداڵێكی ساواوه هه‌تا ئه‌و رۆژه‌ی مرۆڤێك كۆتایی به‌ژیانی دێت‌و ده‌شبێ دادپه‌روه‌ری له‌كوردستاندا هه‌بێت، چونكه هه‌ر ئه‌مه په‌یامی یه‌كێتی بووه له‌شاخ، له‌هه‌ڵمه‌تی یه‌كه‌مینی هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌ر ئه‌مه به‌رنامه‌ی هه‌موو حزبه‌كان بووه! بۆیه یان ده‌بێ راستگۆبین له‌گه‌ڵ په‌یامی خۆمان‌و ئیتر قۆناغی جێبه‌جێكردنی په‌یامه‌كانمان هاتۆته پێشه‌وه، یان ئه‌گه‌ر راستگۆنابین، ئه‌وا به‌دڵنییاییه‌وه میلله‌ته‌كه‌مان ئه‌گه‌ر ئێستا له‌سه‌دا په‌نجای خه‌ڵك ناچێ بۆ ده‌نگدان، ئه‌وا له‌م چوار ساڵه‌دا، هه‌رلایه‌ك پابه‌ندی په‌یامه‌كانیان نه‌بن، ئه‌وا میلله‌ته‌كه‌مان زیاتر لێی ده‌ته‌كێته‌وه.
له‌كۆتایی وته‌كه‌شیدا، مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، رایگه‌یاند: به‌دڵنیاییه‌وه ناخی ره‌وه‌ندی كوردی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و هه‌ریه‌كێك له‌ئێوه، له‌لای ئه‌زمونی گه‌له‌كه‌تانه‌و له‌لای خه‌باتی نه‌ته‌وه‌كه‌شتانه له‌به‌شه‌كانی تری كوردستان، كه ئومێد چاره‌سه‌ر له‌به‌شه‌كانی كوردستانیش، ورده ورده به‌هۆی دۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و كێشه‌كانه‌وه، مه‌زنده‌و وایه ورده ورده په‌نجه‌ره‌و ته‌نانه‌ت ده‌رگاش بكرێته‌وه بۆ جۆرێك له‌چاره‌سه‌ر له‌به‌شه‌كانی تری كوردستانیش. بێگومان ده‌زانم ویژدانتان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كان‌و ئازادیخوازانه، له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتندایه، له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی دیموكراسیدایه‌و سه‌ره‌نجامیش له‌گه‌ڵ عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیشدا ده‌بن.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24