riklam

هۆشداریی ده‌درێته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ له‌كه‌ركوك دروستده‌كه‌ن

ی.ن.ک‌‌ 03:09 PM - 2019-06-08
.

.

چه‌ند كه‌سێك كه‌ خه‌ڵكی كه‌ركوك نین به‌فیتنه‌ی وڵاتان له‌هه‌وڵدان كێشه‌ له‌شاری كه‌ركوك دروستبكه‌ن.

ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رِاگه‌یاند، ئێستا به‌هۆی په‌یرِه‌وكردنی سیستمی سه‌ربازیی و عه‌سكه‌رتاری له‌شاری كه‌ركوك، كێشه‌ بۆ رِاییكردنی كاری فه‌رمانگه‌ حكومیه‌كان دروستبووه‌.

وتیشی: به‌شێك له‌وكه‌سانه‌ی له‌پێكهاته‌ جیاوازه‌كانن و قسه‌ له‌سه‌ر پێكهاته‌ی توركمان له‌كه‌ركوك ده‌كه‌ن، له‌بنه‌رِه‌تدا ماڵیان له‌شاری به‌غدایه‌و ده‌یانه‌وێت شه‌قامی كه‌ركوك به‌ئاڕاسته‌یه‌كدا بجوڵێنن كه‌ كێشه‌و ئاژاوه‌ دروستبكه‌ن، له‌كاتێكدا خۆیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كه‌ركوكدا نین.

ئه‌و لێپرسراوه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر شاره‌كه‌ ئاشكراده‌كات و رِایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ناو بازارِی شاره‌كه‌ كورد، عه‌ره‌ب و توركمان بونی هه‌یه‌و هیچ كێشه‌یه‌كیان به‌یه‌كه‌وه‌ نییه‌، پێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ن و هیچ پێكدادانێك له‌نێوان هاووڵاتیان و جه‌ماوه‌ردا رِوینه‌داوه‌، به‌ڵام چه‌ند كه‌سێك لێره‌و له‌وێ و به‌فیتی وڵاتان كێشه‌ له‌شاره‌كه‌ دروستده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێمه‌ وه‌ك یه‌كێتی لێیان قبوڵناكه‌ین.


PUKmedia / تۆرِی هه‌واڵی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket