riklam

خاڵى هاوبه‌ش

بابەتی گۆڕاو 12:58 PM - 2019-06-08
.

.

خاڵى هاوبه‌ش

× ئه‌زانى بۆچى یه‌كگرتووم خۆش ئه‌وێ؟؟.. له‌گه‌ڵ هه‌موو شتێكدا ئه‌گونجێ.
ـ ره‌نگى (بێجى)یش وایه‌.
***
× زۆر ئیلحاح مه‌كه‌ به‌ڕێزم وه‌زعت باشه‌. موغه‌زییت ناوێ.
ـ ئاخر حه‌زئه‌كه‌م سێڵفى یه‌كى پێوه‌ بگرم.
× ده‌ مادام واى لێ هات شه‌رت بێ بۆت بنووسم.
ـ موغه‌زى؟
× نه‌خێر.. ده‌رزه‌نێك شاف.
***
× به‌ ره‌ئى جه‌نابت ئه‌گه‌ر ئه‌قڵ واز بێنێ، كێ ئه‌بێ به‌ هه‌مه‌كاره‌؟
ـ زمان.
***
× گۆڕان چى زۆر پێ خۆشه‌؟
ـ پێى بڵێن جه‌ماوه‌رت زیادى كردووه‌.
× ئه‌ى له‌وه‌ زۆر زۆر خۆشتر؟
ـ پێى بڵێن یه‌كێتى زه‌عیف بووه‌.
***
× له‌گه‌ڵ عیشقه‌كه‌تدا چۆنى؟
ـ عیشقى چى به‌قوربان!! رێك ئه‌ڵێ ى جاده‌كه‌ى رێ ى مێرگه‌پانه‌.
× پڕه‌ له‌ تاسه‌ و چاڵ؟
ـ نا.. یه‌كسایده‌.
***
× سه‌رم له‌ به‌عزه‌ كه‌سێ ده‌رناچێ؟
ـ بۆچى؟
× سه‌گ و سه‌گبابه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ى باوكى سه‌گ بێ.
***
× ئاگات لێ بێ ها.. ئیتر ئه‌و بێ ئه‌قڵه‌ى جاران نیم.
ـ ئه‌ى؟
× بێ ئه‌قڵێكى تازه‌م.
***
× بۆچى وا به‌یه‌ك ئه‌كه‌ن، عه‌یبه‌؟!
ـ پێكه‌وه‌ نامانكرێ قوربان.. ئه‌و ئه‌ڵێ سیر و من ئه‌ڵێم پیاز.
× یه‌عنى هیچ خاڵێكى هاوبه‌ش نى یه‌ له‌ به‌ینتاندا؟
ـ به‌رێ وه‌ڵـڵا.
× چى یه‌؟
ـ هه‌ردووكمان خه‌ریكین وڵاته‌كه‌ وێران ئه‌كه‌ین.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket