riklam

ئـاسـۆس عـه‌لـی: یه‌كێتی خاوه‌نی نیوه‌ی ده‌نگده‌رانی كه‌ركوكه‌

ی.ن.ک‌‌ 09:30 AM - 2019-06-07
.

.

ئـاسـۆس عـه‌لـی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی شه‌شی ڕێكخستنی سۆران، له‌ باره‌گای كۆمیته‌ی  ڕێكخستنی لاهایی‎ له‌ وڵاتی هۆڵندا، به‌شداریكرد له‌ئاهه‌نگی ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان.

ئاسۆس عه‌لی له‌ وته‌یه‌كدا وێڕای ده‌ربڕین و گه‌یاندنی پیرۆزبای سه‌ركرایه‌تی به‌ئاماده‌بووانی ئاهه‌نگه‌كه‌ هاوكات باسی مێژووی درووستبوون و زه‌روریه‌تی درووستبوونی یه‌كێتیی كردو تیشكیشی خسته‌ سه‌ر سه‌روه‌ریه‌كان و پێویستی یه‌كێتیی له‌ قۆناغه‌ جیاجیاكان به‌ ئێستاشه‌وه‌.

هه‌ڤاڵ ئاسۆس، سیاسه‌ت و ڕوئیا و پلان و به‌رنامه‌ی یه‌كێتیی له‌ قۆناغی ئێستا و داهاتووش بۆ كاری سیاسی و ڕێكخراوه‌ی حزب و حكوم ڕانی باشووری كوردستان و دۆزی گه‌لی كورد له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ ڕوو.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌ئاماده‌بووانی ڕاگه‌یاند، یه‌كێتی ده‌یه‌وێت كورد به‌ قوڕسایه‌كی گه‌وره‌و حساب بۆ كراو و بۆچوون قبوڵكراو به‌شداربێت له‌ حكومه‌تی ناوه‌ند و دۆخی كه‌ركوكیش به‌شێوه‌یه‌ك ئاسای بكرێته‌وه‌ هه‌موو پێكهاته‌كان له‌ ژێر یه‌ك چه‌تر به‌بێ جیاوازی خزمه‌ت بكرێن و به‌و پێیه‌ی یه‌كێتیی خاوه‌نی نیوه‌ی ده‌نگده‌ری كه‌ركوكه‌ بۆیه‌ پێداگر ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك بۆ یه‌كێتیی بێت.

ئاسۆس عه‌لی هێمای بۆ حكومه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد و وتی، یه‌كێتی ده‌یه‌وێت كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم كابینه‌ی خزمه‌ت گوزاری و هه‌لی كارو ئاوه‌دانی و به‌هێزكردنی كوردستان بێت، بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌رنامه‌و پلانه‌ یه‌كێتیی ده‌یه‌وێت به‌شدارێكی ڕاسته‌قینه‌ بێت و به‌پێی قوڕسای و خه‌باتی خۆی به‌شداربێت و یه‌كێتیی ده‌یه‌وێت وه‌ك خاوه‌ن ماڵ مامه‌ڵه‌ بكات نه‌وه‌ك خه‌ڵكانێكی تر به‌شی بۆ دیاری بكات و ڕێی پیشان بدات.

له‌ كۆتاییدا هه‌ڤاڵ ئاسۆس داوایكرد ره‌وه‌ندی كورد له‌ئه‌وروپا زیاتر بره‌و به‌ڕێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی بده‌ن و كۆنتاكت و هه‌ماهه‌نگی باش درووست بكه‌ن له‌نێوان یه‌كێتیی و حزب و ڕێكخراو و كۆمه‌ڵه‌ و دامه‌زراوه‌كانی ئه‌وروپا.


PUKmedia راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی 6ی رێكخستنی سۆران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket