riklam

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی ئه‌رسه‌لان بایزه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 11:34 PM - 2019-06-06
.

.

نوسینگه‌ی دكتۆر ئه‌رسه‌لان بایز ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر هه‌ندێ پڕو پاگه‌نده‌ كه‌له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه‌، خستووه‌ته‌ڕوو، كه‌ تیایدا ته‌واوی ئه‌و هه‌ڵبه‌ستراوانه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌.


ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌:.

 به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ 6-6-2019 هه‌ندێ گێڕه‌شێوێن له‌سایت و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا نوسینێكیان به‌ناوی دكتۆر ئه‌رسه‌لان بایزه‌وه‌ بڵاوكردوه‌ته‌وه‌، گوایه‌ گوایه‌ قسه‌ی له‌ه‌ر ناكۆكی نێوان ماڵی مام جه‌لال و كاك كۆسره‌ت ره‌سوڵ كردوه‌، جارێك  به‌ر له‌هه‌موو شتێك ئه‌و قسانه‌ دوورن له‌راستیه‌وه‌، چونكه‌ ناكرێ و نابێت دكتۆر ئه‌رسه‌لان هیچ قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر مالی مام جه‌لال و كوڕه‌كانی و ماڵی كاك كۆسره‌ت و كوڕه‌كانی بكات.


ئه‌و كه‌سانه‌ش له‌سایت و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا ئه‌و قسانه‌ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ پیاوی ترسنۆكن ئه‌گینا ئه‌بوو ئه‌و جۆره‌ پڕو پاگه‌ندانه‌ به‌ناوی خۆیانه‌وه‌ بڵاو بكه‌نه‌وه‌.


دكتۆر ئه‌رسه‌لان رۆژانه‌ راشكاوانه‌ بیروڕاو بۆچوونه‌كانی خۆی له‌رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ بڵاوده‌كاته‌وه‌.


نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی دكتۆر ئه‌رسه‌لان بایز 

6-6-2019 


PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket