riklam

سەعدی پیرە: بە حورمەتی جەژنی رەمەزان بگەنە یەکێتی

ی.ن.ک‌‌ 10:46 PM - 2019-06-03
.

.

سەعدی ئەحمەد پیرە وێڕای پیرۆزبایی جەژن دەڵێت هیوادارم بە حورمەتی جەژنی رەمەزان لایەنەکان بگەنە یەکێتی ریزەکانیان.

دەقی پیرۆزبایی نامەکە.........

خوشک و برایان ئازیزانم .. 

بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، بەناوی خۆم و سەرجەم هەڤاڵانم لە مەکتەبی پەیوەندییە گشتییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان،  پیرۆزبایی لە کەس و کاری شەهیدانی سەربەرز و چین و توێژە جیاجیاکانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەکەم، هیواخوازم بە حورمەتی ئەم جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانە خەڵکی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان لە کوردستان بگەنە یەکێتی ریزەکانیان بۆ سەرکەوتن بەسەر ئەو هەرەشانەی کە لێمان دەکرێت لە هەموو رووێکەوە بۆ گەیاندنی گەلەکەمان بە کەناری ئارامی و سەقامگیری و فەراھەمکردنی خۆشگوزەرانی، رووەو دوا قۆناغی ئامانجی نەتەوەییمان کە مافی چارەی خۆنووسینە.

ھاوکات ھیوادارم ئەم جەژنە ببێتە جەژنی یەکریزی و تەبایی و برایەتی زیاتری نێوان ھێز و لایەنەسیاسیەکان کە لە سایەیدا ئاشتی و ئاوەدانی و گەشەی ئابووری زیاتر   

باڵ بکێشێت بەسەر ھەرێمی کوردستان و میللەتەکەمان. 

سەعدی ئەحمەد پیرە 

ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییە گشتییەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket